سەرۆك وەزیران ئاراستەی حكومەت بۆ پتەوكردنی خوێندن لەڕێگەی كرانەوە بەڕووی گرنگترین زانكۆ نێودەوڵەتییەكان دووپاتكردەوە

سیاسی
  • اليوم, 19:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی نیازی حكومەتی پشتڕاستكردەوە بۆ بەهێزكردنی خوێندن لەڕێگەی كرانەوەی بەڕووی گرنگترین زانكۆ نێودەوڵەتییەكان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا  كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە لەندەنی پایتەخت پێشوازی لە26 سەرۆكی زانكۆی بەریتانیا لە پسپۆڕییە جیاوازەكان كرد.
    سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە لە میانی دیدارەكەدا : ئاڕاستەی حكومەت بەرەو چەسپاندنی خوێندن لەڕێگەی كرانەوە بەڕووی گرنگترین زانكۆ نێودەوڵەتییەكان، بەتایبەتی ئەو زانكۆیانەی بەریتانیا كە مێژوویەكی دوورودرێژیان لەگەڵ خوێندن لە عێراق هەیە، ئەوەش بەرجەستە بوو لەو دەستپێشخەرییە سكۆلەرشیپەی كە دەستیپێكرد، كە (5) هەزار خوێندكاری سكۆلەرشیپی نێر و مێ لەخۆگرتبوو.
    لە كۆبوونەوەكەدا بەپێی بەیاننامەكە  شایەتحاڵی زانكۆی گرینیچ ڕێزی لە سودانییەكان گرت، و بەخشینی 20 شوێنی ئەكادیمی بە خوێندكارانی ماستەر عێراقی لە پسپۆڕییە جیاوازەكاندا.
    هەروەها سەرۆك وەزیران ڕێزی لە پرۆفیسۆری عێراقی بەشیر هاشمی جێگری سەرۆكی كۆلێژی مەلیك لەندەن بۆ توێژینەوە و داهێنان گرت بەهۆی بەدەستهێنانی نازناوی (فارس)  لە شای بەریتانیا  شا چارڵی سێیەم.
    بەگوێرەی بەیاننامەكەدا دواتر 12 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ زانكۆكانی بەریتانیای پسپۆڕی جۆراوجۆر واژۆ كرا، كە لە لایەنی عێراقییەوە لەلایەن سەرۆكی لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە لە عێراق واژۆ كرا، لەگەڵ 8 یاداشت لەگەڵ زانكۆكان كە ئەوانەن :
    1- زانكۆی لیڤەرپوول.
    2- زانكۆی نیوكاسڵ.
    3- زانكۆی گرینیچ.
    4- كۆلێژی كینگز كولیدج لەندەن.
    5- زانكۆی كوین ماری لە لەندەن.
    6- زانكۆی ئێكستەر.
    7- زانكۆی لیفبڕە.
    8-زانكۆی برونێل
    وە (4) یاداشت لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ زانكۆكان:
    1- زانكۆی لیفبڕە.
    2- زانكۆی كیل.
    3- زانكۆی ڕۆژئاوای ئینگلتەرا، شاری بریستۆڵ
    4- تۆڕی نەهرێن، زانكۆی لەندەن.