له‌باره‌ی ئاگر به‌ستی غه‌ززه‌.. سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی ڕاگەیەنداروێکی بڵاوکردەوە

ناوخۆ
  • اليوم, 18:15
  • +A -A

    هه‌ولێر –INA

    ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنداروێکی لەبارەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بڵاوکردەوە.

     سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌وتووه كه‌لەبارەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززەی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بڵاوكرده‌وه‌ و كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربه‌ست لە غەززە دەکەین، هیوادارین ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.

    هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌، کۆتاییهێنان بە توندوتیژی تاکە ڕێگایە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین پابەند بن بە دیالۆگ و کارکردن بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن..