بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری خۆی ڕادەسپێرێت بۆ گەیاندنی سەرەخۆشی بە بنەماڵەی تەلارسازی کۆچکردوو هیشام مەدفەعى.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری عارف سەعدی ڕاسپارد سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تەلارسازی کۆچکردوو هیشام مەدفەعى کرد کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە لەندەن کۆچی دوایی کرد".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی کرد حکومەت بەرپرسیارێتی گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ بەغداد لە ئەستۆ بگرێت".
جێگای باسه خوالێخۆشبوو هیشام مەدفەعى یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی تەلارسازی و نازناوی شێخی ئەندازیارانی لێنرابوو تا ژیان ئاوایی کردنی لە تەمەنی 97 ساڵیدا.