لەندەن - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ئاوەندانكردنەوە و نیشتەجێكردن ڕایگەیاند: ڕێككەوتنی پەرەپێدانی ئاوی بەردەوام لەگەڵ بەریتانیا لە پێنج پارێزگا جێبەجێ دەكرێت، و ئاماژەی بەوەشدا: ئەم ڕێككەوتنە گەڕانەوەی ئەرێنی دەبێت لە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و سنوداركردنی كەمی ئاو.
بەڕێوەبەری گشتی ئاو لە وەزارەتی ئاوەندانكردنەوە و نیشتەجێكردن عەمار عادل مالیكی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەشداربووین لە شاندی حكومی بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ شانشینی یەكگرتوو، و وتیشی: چەند دیدارێك لەگەڵ نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی یەكێك لە پێكهاتەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئەنجامدرا بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە و كەرتی تایبەت و ئۆرگانەكانی پارەدار لە بەریتانیا بەتایبەت ئەوانەی پارەی پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە دابین دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕێككەوتنێكمان ئەنجامدا سەبارەت بە پەرەپێدانی ئاوی نا ئاسایی بەردەوام (ئاوی ئاوەڕۆ)، كە لە پێنج پارێزگای عێراق (بەسرە و موسەننا و زیقار و واست، ئەنبار) جێبەجێ دەكرێت.
ڕوونیشیكردەوە: ئەم ڕێككەوتنە گشتگیرەی ئاو كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و كەمكردنەوەی كەمی ئاو كە ناوچەكە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، بەتایبەتی لەو ناوچانەی باشوور كە سوێرییان لە ئاودا زۆرە.