بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای جەنەراڵ ئێلیكتریك (GE) بۆ ناوچەی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە لەندەنی پایتەخت، پێشوازیكرد لە شاندێكی كۆمپانیای جەنەراڵ ئێلیكتریك (GE) بە سەرۆكایەتی سەرۆك و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ناوچەی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا جۆزیف ئەنیس.
بە پێی بەیاننامەكە، شاندەكە تاوتوێی قۆناغەكانی كاركردنی پڕۆژە ستراتیژییەكانی كۆمپانیاكە لە سەرتاسەری عێراقدا كرد لەبواری كارەبا و جێبەجێكردنی دەیان وێستگەی دووەم لەسەرجەم پارێزگاكان بۆ دابینكردنی وزە بۆ سیستمی نیشتمانی كارەبا و هەروەها كاری چاكسازیی درێژخایەن كە لەچوارچێوەی ئەو یاداشتنامەیەی لێكتێگەیشتنەی كە پێشتر ئیمزا كرابوون جێبەجێ دەكرێت.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بە گرنگی بەرزكردنەوەی هاریكاری لە بواری جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وزەی نوێبووەوە لە عێراق كرا، لە چوارچێوەی پلانەكانی حكومەت كە ئامانجیان بەرزكردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی كارەبایە، لەگەڵ دابینكردنی پێویستی زیادبوونی كارەبا و دابینكردنی پێداویستی كەرتە جۆراوجۆرەكانی پیشەسازی، كە شاهیدی جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی گەشەپێدانە لەوڵاتدا.