راوێژكاری حكومەت: سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ بەریتانیا پشتیوانیەكی گەورەی بۆ كەرتی تایبەت بەدەستهێنا

ناوخۆ
  • اليوم, 15:29
  • +A -A

    لەندەن - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سندوقی گەشەپێدانی عێراق و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وەبەرهێنان محەمەد نەجار، واژۆكردنی گرێبەست و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان كەرتی تایبەتی عێراق و بەریتانیای ڕاگەیاند، و هاوكات جەختیكردەوە: كە سەردانەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ بەریتانیا پاڵپشتییەكی زۆری بۆ كەرتی تایبەت بەدەستهێنا.
    نەجاڕ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەردانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و شاندی یاوەری بۆ بەریتانیا، پشتگیری لە كەرتی تایبەت كرد بە شێوەیەكی نایاب.
    نەجاڕ ئاماژەی بەوەشكرد: كارێكی زۆر لەلایەن حكومەتی عێراقەوە كراوە بۆ پاڵپشتی و بەجێگەیاندنی كارەكانی كەرتی تایبەت لەڕێگەی كۆبوونەوەی كۆمپانیاكان و واژۆكردنی گرێبەست و یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان كەرتی تایبەتی عێراق و كەرتی تایبەتی بەریتانیا، و وتیشی: كۆبوونەوە لەگەڵ دەزگاكانی پارەداركردنی هەناردەكردن لە ژمارەیەك وڵات و هەروەها ئەو سندوقانەی ئارەزووی وەبەرهێنانیان لە عێراق هەیە كراوە، بۆ خزمەتكردنی كەرتی تایبەت.


    جەختیشیكردەوە: ئەم سەردانە بۆ پاڵپشتی ڕاستەوخۆی كەرتی تایبەت بوو بە ڕێژەی نزیكەی لەسەدا 40، و لەگەڵ ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران لە هەموو ئەو كۆبوونەوانەدا.