سەرۆك وەزیران: حكومەت چەندین پڕۆژەی هەیە كە بانكی ئەوروپا بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان دەتوانێت هاوكاری دارایی بكات

سیاسی
  • اليوم, 15:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رایگەیاند: حكومەت چەندین پڕۆژەی هەیە كە بانكی ئەوروپا بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان دەتوانێت هاوكاری دارایی بكات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە لەندەن، پێشوازی لە شاندێكی بانكی ئەوروپا بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان (EBRD) كرد، بە سەرۆكایەتی سەرۆكی بانكەكە ئۆدیل رینو باسۆ.
    بە گوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی بۆ ڕەزامەندی ئەندامانی بانكەكە بۆ هاتنە ناو عێراق لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا، و تەئكیدیشی لەسەر گرنگی هاوبەشی لەگەڵ بانكەكە كردەوە بەتایبەتی كە هاوكاری لە زۆر بواردا دەگرێتەوە كە حكومەت خستووەیەتیە ڕیزی ئەولەویاتی پرۆگرامی خۆیەوە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لە میانەی دیدارەكەدا باس لە میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنە كرا كە لەگەڵ بانكەكە واژۆ كراوە، كە پێشتر ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردرابوو، هەروەها ڕۆڵی بانكەكە لە پەرەپێدانی كەرتی تایبەتی عێراق تاوتوێ كرا، ئەمە جگە لەوەی تاوتوێی دەرفەتەكانی هاریكاری لە بواری وزەی نوێبووەوە كرا ، لەوانەش وزەی خۆر و با، بۆ كەمكردنەوەی دەردانی كاربۆن و زیادكردنی كارایی وزە.
    هەروەها سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: كە حكومەت چەندین پڕۆژەی هەیە كە بانكەكە دەتوانێت بەشداریی لە داراییدا بكات، لەوانە پڕۆژەی ژێرخانی گرنگ وەك ڕێگاوبان و پرد و گواستنەوەی گشتی، بەتایبەتی لەو ناوچانەی كە بەهۆی ململانێكانەوە زیانیان بەركەوتووە، هەروەها داوای یارمەتی تەكنیكی لە بانكەكە كرد بۆ بەهێزكردن و پەرەپێدانی كەرتی بانكی لە عێراق و ئاماژەشی بە گرنگی سەردانی سەرۆكی بانك بۆ عێراق كرد بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی هاوكاری شاراوە.
    هەر بە پێی بەیاننامەكە، لە میانەی دیدارەكەدا پێشنیار كرا كە گروپێكی كاری هاوبەش پێكبهێنرێت بۆ دیاریكردنی ئەولەویەتەكانی ئەو پڕۆژانەی كە بانكی ئەوروپی بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە عێراقدا بەشداری تێدا دەكات.