بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رایگەیاند: حكومەت بەرنامەیەكی جێبەجێكاری دەستپێكردووە بریتییە لە ئەنجامدانی چاكسازی ریشەیی لە بوارە جیاجیاكاندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە پەراوێزی سەردانە فەرمییەكەیدا بۆ بەریتانیا، لەگەڵ كۆمەڵێك لە توێژەر و ئەكادیمی و پسپۆڕان بەشداری سیمینارێكی دیالۆگی كرد، كە لەلایەن (پەیمانگای شاهانە بۆ كاروباری نێودەوڵەتی/چاتام هاوس) لە لەندەنی پایتەخت رێكخرابوو.
بەپێی بەیاننامەكە، سودانی لە وتارێكیدا لە سمینارەكەدا جەختیكردەوە: حكومەت بەرنامەیەكی جێبەجێكاری دەستپێكردووە كە بریتییە لە ئەنجامدانی چاكسازی ڕیشەیی لە بوارە جۆراوجۆرەكانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری و ژێرخانی بۆ ئاوەدانكردنەوەی وڵات و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان، كە دیارترینیان ڕێوشوێنەكانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاكسازی لە سیستەمی دارایی و بانكیدا بۆ پەرەپێدانی ژینگەی بازرگانی و وەبەرهێنان.
هەروەها ئاماژەی بە پشتیوانی حكومەت بۆ كەرتی تایبەت كرد، وەك یەكێك لە ئامانجەكانی پرۆگرامی حكومەت كە ئامانجی پێشخستنی كەرتی ئابووری و پاڵپشتی گەشەكردنیەتی لەڕێگەی هاوبەشییەكی ڕاستەقینەی نێوان كەرتی گشتی و تایبەت بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریكراوەكان.
سەرۆك وەزیران راشیگەیاند: حكومەت سەرەتا بنەمای دەستەبەركردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی گرتەبەر، و پەیوەندییەكانی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتر و بەدەستهێنانی قازانجی هاوبەش پەیڕەوكردووە،و جەختیشیكردەوە: كە ناتوانرێت سازش لەسەر سەروەری عێراق و بەرژەوەندییەكانی گەلەكەی بكرێت.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، سودانی جەختیكردەوە: لە ڕۆڵی سەرەكی عێراق لە ناوچەكەدا، و هەوڵەكانی بۆ پشتیوانیكردن لە سەقامگیری و ئارامی، بەتایبەتی لەڕێگەی پەیوەندییە هاوسەنگەكانییەوە، بەتایبەتی لەگەڵ ئێران و ئەمریكا، هەروەك ئاماژەی كرد: بە پێویستی كاركردن و هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایش لە سەرتاسەری ناوچەكەدا، بە پاڵپشتیكردنی یەكڕیزی سوریا و وەستانەوە لە پاڵ گەلەكەی، هەروەها جێگیركردنی سەقامگیری لە لوبنان و ئارامی لە خاكی فەلەستین.