بهغدا-INAـ ویسام مەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی گومركهكان پلانی خۆی بۆ ساڵی نوێ ڕاگەیاند، هاوکات دەستکەوتەکانی ساڵی ڕابردوودا خستهڕوو کە تێیدا داهاتهكانی لە دوو ترلیۆن دینار زیاتر بووه، هەروەها وتی" هەنگاوهكان بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە ناوەندەکانی گومرگی لە ماوەی بهشی یهكهمی ئهم ساڵدا نراوه.
سەرۆکی دەستەی گومرگی، حەسەن ئەلعوگهیلی لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: دەسته لەبەردەم لیژنەی دارایی پەرلەمانیدا دەستکەوتەکانی خۆی بۆ ساڵی 2024 و پلانەکانی داهاتووی بۆ ساڵی 2025، خستهڕوو، وجەختی كردهوه لەسەر گرنگی بوونی پشتگیری لە لایەنی یاسادانان و ڕێکارەکانەوە بۆ جێبهجێكردنی بەم پلانانە.
ڕوونیشیکردەوە كهدەستهی گشتی گومرگ کاردەکات بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی و فراوانکردنی بۆ ئەوەی سەرجەم ناوەندەکانی گومرگی لەماوەی سێیەکی یەکەمی ئەمساڵدا بگرێتەوە، ئاماژە بەوەشکرد كهئامانج ئەوەیە سەرجەم دەروازە گومرگییەکان بخرێتە ناو ئەو سیستمە ئەلیکترۆنییە، و دەستکردن بە جێبەجێکردنی نوێترین شێوازەکانی گومرگی کە پشت بە تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد و پەیوەندی مۆدێرن و ئەلیکترۆنی دهبهستن".
ئهوهشی گوتی" داهاتی دەسته بۆ ساڵی 2024 دوو ترلیۆن و 131 ملیار دینار بووە، پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی ساڵی 2025دا ئەم ژمارەیە زیاد ببێت، ههروهها داخباری خۆیشی دەربڕی بۆ نەبوونی داتای ورد لەسەر داهاتهكانی هەرێم کوردستان، وتی" داهاتەکانی ساڵی ٢٠٢٤ هەرێم ناگرێتەوە.