وه‌زاره‌تی ناوخۆ: 691 سه‌رپێچیكاری یاسای ئیقامه‌ ده‌ستگیركراون

ئەمنی
  • اليوم, 11:18
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی (٦٩١) سەرپێچی یاسای ئیقامەی ڕاگەیاند، دووپاتیشیکردەوە کە دیپۆرت دەکرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.
    وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، عەمید میقداد میری لەڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 24832ی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە باری یاسایی کرێکارانی بیانی و لە ڕوانگەی بەسەرچوونی ماوه‌ی یاسایی مانه‌وه‌یان و ئه‌و ماوه‌ی كه‌بۆیان دیاركراوه‌ بۆ گونجاندنی یاسایی کە تا 30/12/2024 پێیان بەخشرا وه‌، هه‌روه‌ها ئاگاداركردنه‌وه‌ی خاوەن کۆمپانیاکانی پیشە، پیشەسازی، چێشتخانە، داواکاری تایبەت، كه‌هەرکەسێک کە کەسێکی بیانی داڵدە بدات بە پێشێلکردنی یاسای نیشتەجێبوون ژمارە 76ی ساڵی 2017 هه‌ژمار ده‌كرێت بۆیه‌ ده‌بێت تا ڕۆژی 15/1/2025 مامه‌ڵه‌ی بۆی ته‌واو بكات.
    ئاماژە بەوەشکرد لەگەڵ کۆتایی ئەم ماوەیەدا، دەزگا ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییە هەواڵگرییە پەیوەندیدارەکان دەستیانکرد بە ئەنجامدانی هەڵمەتی پشکنینی بەرفراوان بۆ بەدواداچوونی سەرپێچیکاران، توانیان (691) سەرپێچیکار دەستگیربكه‌ن، به‌پێی یاسای 24 دیپۆرتی وڵاتیان ده‌كرێنه‌وه‌ و وه‌زاره‌تی ناوخۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار دۆسیه‌ی یاسایی له‌دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌داڵده‌یان داون ده‌كاته‌وه‌.