بهغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی، پێشبینیهكانی ڕهوشی کەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی كرد لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا باران ببارێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستهدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە "کەش و هەوا بۆ سبەینێ، هەینی، ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور بە گشتی، لە ناوچەکانی باشوور لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور لە ماوەی ڕۆژدا (20-30) کم لە کاتژمێرێکدا با دەگۆڕێت و چالاکتر دهبێت و پلەکانی گەرما بە گشتی وهكو خۆی دهبن، ئاماژە بەوەشکرد نزمترین پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ لە سلێمانی 4 پله لهدۆهۆک و کەرکوک و دیالە و واست 6 پله، له بەغدا 7 پله وله ئەنبار و سەلاحەدین و بابل 8 پله، لە کاتێکدا بەرزترین پلەی گەرما لە دۆهۆک 15 پله وله سلێمانی 14 پله ولهبەغدا ودیالە و بابل و کەرکوک و موسەننا 19پله وله کەربەلا، دیوانیە وسەڵاحهددین و هەولێر 18 پله ودزیقار و بەسرە 21.
ههروهها کەش و هەوای ڕۆژی شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، لە شەواندا لە ناوچەی باکور دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها با لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت لە ڕۆژدا (20-30) کم لە کاتژمێرێکدا، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هاوشێوە دەبن، و لە ناوچەی باشوور کەمێک دادەبەزن.
ڕوونیشیکردەوە كهکەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممە نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش هەور دەبێت لەگەڵ ئهگهری بارینی بارانی بهبرۆسكه، لە ناوچەکانی باکور بەتایبەتی لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی و پلەکانی گەرما بەگشتی هاوشێوە ڕۆژانی پێشووتر دهبن.
بۆ رۆژی دووشەممە، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت، لە ناوچەکانی باکووریش نیمچە هەور دەبێت.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت