سەرکردە سیاسییەکانی عێراق پێشوازییان لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ده‌كه‌ن

سیاسی
  • اليوم, 09:44
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرکردە سیاسییەکانی عێراق پێشوازییان لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ده‌كه‌ن.
    سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕه‌وتی نیشتمانی شیعە دوای ڕێککەوتنی غەززە ڕایگەیاند: پێویستە ڕیزەکانتان یەکبخەن و له‌ناکۆکی دووربکەنەوە، چونکە تیری دۆستێک لە تیری دوژمن تیژترە، داوا لە خوای گەورە دەکەم ئاسایش و ئارامیتان پێ ببەخشن لەگەڵ خه‌ڵكی ئاشتیخواز.
    لە بەرامبەردا شێخ هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" راگەیاندنی ڕاگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە ڕۆژی سەرکەوتنە بۆ غەززە، بۆ بەرخۆدانی ئازا و نه‌وه‌كانی خاوه‌ن سەبر و خۆڕاگری و خوێنی شەهیدە ڕاستگۆکان و برینی بریندارەکان و میحوەرەکەی بەرخۆدان، هه‌روه‌ها بۆ هەموو خەڵکی ئازادیخواز له‌ جیهان کە پشتیوانی غەززەیان کرد، و ڕووخساری زایۆنیزم و کۆمەڵکوژییەکانی و نەبوونی بەها مرۆییەکانی ئاشكرا كرد.
    هه‌روه‌ها وتی"  ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی دەستدرێژی، ڕۆژی ڕاگەیاندنی شکستی قەوارەی زایۆنیستییە، هەروەها شکستی هەموو ئەو كارانه‌یه‌ کە ناتانیاهۆی تاوانبار بەڵێنی پێدابوو لە یەکەم ڕۆژی تۆفانی ئەقساوە بەدەستی بهێنێت. پیرۆزبایی لە غەززە دەکەین سەرکەوتنی خوێن بەسەر شمشێردا، گەڕانەوەی ئاشتی، و شەرەفی شانازی و کەرامەت. 
    هه‌روه‌ها سه‌ید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" پێشوازی لە بڕیاری ڕاگرتنی ئاگر و ئۆپەراسیۆنە جینۆسایدەکان دەکەین کە قەوارەی داگیرکەری زایۆنیستی چەند مانگێکە لە غەززە ئه‌نجام ده‌دات. لە کاتێکدا ئێمە پیرۆزبایی لە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەدەین کە لە ئەنجامدا ئەم بڕیارنامەیە دەرچووە، داوا لە لایەنە نێوەندگیرییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە داوا بکەن کە قەوارەی زایۆنیستی پابەندی ئەم بڕیارنامەیە بێت، وجەختی لەسەر زەروورەتی جێبەجێکردنی یاساکان و شەرعیەتی نێودەوڵەتیکرده‌وە بۆ پاراستنی پێگە و ڕەهەندی ڕێکارەکانی.
    هه‌روه‌ها داوای كرد پشتیوانی لەم بڕیارە گرنگە بکرێت بە ڕێوشوێنی نێودەوڵەتی بەپەلە، دیارترینیان گه‌یاندنی  یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە کە زیانیان بەرکەوتووە، کارکردن بۆ ئاوەدانکردنەوەی و گەڕانەوەی ئاوارەکان، هەروەها پابەندکردنی قەوارەی ئیسرائیل بە قەرەبووکردنەوەی خەڵکی مەدەنی زیانلێکەوتوو.
    سه‌ید حه‌كیم لە درێژەی قسەکانیدا وتی: خوای گەورە گەلی به‌سەبر و خۆڕاگری غەززە بپارێزێت، وە سڵاوی ڕێز بۆ شەهیدەکانی و قوربانیدانەکانی و گەلە خۆڕاگره‌كه‌ی كه‌قەوارەی زایۆنی ناچار کرد بڕیارەکە قبوڵ بکات.
    لای خۆیەوە سەرۆکی پارتی پێشکەوتن، محەمەد حەلبوسی لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕی سەر غەززە دەکەین، کە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی گەلی فەلەستین، سوپاسی هه‌وڵه‌ دیپلۆماسیه‌ دڵسۆزانە دەکەین بۆ گەیشتن بەم ڕێککەوتنە، هه‌روه‌ها داوا له‌براكانی عه‌ره‌بی وكۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كان ده‌كه‌ین پشتگیری پێویست بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه‌ پێش كێش بكه‌ن.