سه‌رۆك وه‌زیران بۆ دڵنیابوون له‌ته‌ندروستی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران پێشووتر ده‌كات

سیاسی
  • اليوم, 09:36
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بۆ دڵنیابوون له‌تەندروستیه‌كه‌ی، سه‌ردانی ئیبراهیم جەعفەری، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقی کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" دوێنێ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا سه‌ردانی ئیبراهیم جەعفەری، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق كرد، لە کۆبوونەوەکەدا له‌نزیكه‌وه‌ له‌تەندروستی و ڕه‌وشی جەعفەری  پرسی  و هەردوولا باسیان له‌ پلانەکانی گەشەپێدان و ئاسایش و سەقامگیری و هۆکارەکانی پێشکەوتن کە عێراق ئەمڕۆ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بێنێت كرد، هەروەها لایەنەکانی باشترکردنی کاری جێبەجێکردن و خزمەتگوزاری کە لە بەرنامەی حکومەتدا هاتووە خرانه‌ڕوو.