به‌غدا-INA
موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی لە گەلی فەلەستین کرد بە بۆنەی ڕێککەوتنی ئاگربەست.
مەنده‌لاوی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە، بەرخۆدانه ئازا و بوێرانەكهی وئەو سەرکەوتنە مەزنەی لە شەڕی تۆفانی ئەقسا بەدەستیهێنا له‌گه‌لی فه‌له‌ستین پیرۆز ده‌كه‌ین، کەوای له دوژمنی تیرۆریستی زایۆنیستی كرد مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست قبۆڵ بكات، هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئەم دەستکەوتە گەورەیە بەبێ لێدانی گورزی قارەمانان ولهباوەشگرتنی بەرخۆدانی شەرەفمەندانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه به‌ده‌ست وخۆڕاگریی ئەفسانەیی غەززییەکان نه‌ده‌هات، سەرەڕای ئەو هەموو کوشتن و ئاوارەبوون و گەمارۆدانانەی کە تووشی بوون، و ئازایەتییە ناوازەکانیان لە بەرگریکردن لە پیرۆزییەکان و خاک و کەرامەت و ئازادی و مافە ڕەواکانیان به‌رده‌وام بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد لەکاتێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتن لە براکانمان دەکەین، کە سەرکەوتنێکە بۆ نەتەوەی عەرەبی و ئیسلامی، و ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی قەتەر و میسر دەکەین کە بەشداربوون لە گەیشتن بەم ڕێککەوتنە، داوا لە دەوڵەتە چاودێرەکان دەکه‌ین لایەنی داگیرکەر پابەند بکه‌ن بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی."
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ کەمکردنەوەی ئازارە مرۆییەکانی خەڵکی کەرتی غەززە بە کردنەوەی دەروازەکان و هێنانی هاوکاری وەک هەنگاوی یەکەم، هەروەها کاربکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەرانە و هەمەلایەنە بۆ پرسی فەلەستین، بەو هیوایەی کە ئەم ڕێککەوتنە بەشداربێت لە کەمکردنەوەی ئاستی مەترسییەکان کە ناوچەکە به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت، هەروەها سنووردارکردنی تەماحەکانی دوژمنی گەلانی نەتەوەکەمان.
كه‌شناسی: له‌هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت