سەرۆك وەزیران: عێراق لە ریزی سەرنجڕاكێشترین وڵاتانە بۆ وەبەرهێنان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا

سیاسی
  • أمس, 22:15
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: عێراق لە ڕیزی سەرنجڕاكێشترین وڵاتەكانە بۆ وەبەرهێنان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، و وتیشی: دەرفەتی وەبەرهێنان لە عێراق زۆرترینە لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە پەراوێزی سەردانەكەیدا بۆ بەریتانیا، بەشداریی لە سیمیناری دارایی كرد كە لە لەندەن بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی كۆمپانیا گەورەكانی دارایی بەریتانیا و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتی عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی هەردوو وڵات.
    بە گوێرەی بەیاننامەكە، سودانی ئاماژەیكرد: بە گرنگی ئەم سەردانە كە نوێنەرایەتی سەردەمێكی نوێ دەكات لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی دۆستدا،و وتیشی: عێراق ڕێككەوتنێكی ستراتیژی لەگەڵ شانشینی یەكگرتوو ئەنجامداوە، جگە لە ڕێككەوتن و یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، و ئەوانی دیكە كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەریتانیا واژۆكراون، جەختیشی لە پێویستی وەرگێڕانی ئەم تێگەیشتنانە كردەوە بۆ هاوكێشەی پراكتیكی بەسوود و بەرهەمدار و جێبەجێكراو.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتوە، سەرۆك وەزیران، باسی لەسەقامگیری بارودۆخی عێراق كرد كەبوەتە وڵاتێكی بەڵێندەر لەڕووی گەشەپێدان و وەبەرهێنان و كاركردن لەهەموو بوارەكاندا و ئەنجامدانی چاكسازیی ڕاستەقینە لەسەر بنەمای پشت بەستن بەكەرتی تایبەت و ڕوونیشیكردەوە: كە زۆربەی چاكسازییە ئابوورییەكان لەلایەن كەرتی تایبەتەوە پێشنیازكراون بۆ ئاسانكاری ژینگەی بازرگانی و دابینكردنی باشترین ڕێگاكانی كاركردن.
    هەروەها سەرۆك وەزیران لە وتارەكەیدا تەئكیدیكردەوە:  كە چاكسازی لە كەرتی دارایی و بانكی لە پێشینەی كارەكان بووە، و وتیشی:  كۆمەڵێك هەنگاومان ناوە بۆ داڕشتنەوەی بانكە حكومییەكان و گرێبەست لەگەڵ (ئیرنیست و یونغ) و گرێبەستی بانكی ناوەندی لەگەڵ (ئۆلیڤەر و ئەیمن) كردووە.
    ئاشكراشیكرد:  هاوكاری خەزێنەی ئەمریكا دەكەین، ئەمڕۆش هەموو گواستنەوەكان لە ڕێگەی بانكە پەیوەندیدارەكان و بە هەنگاوی متمانەپێكراو ئەنجام دەدرێت، و وتیشی:  گەرەنتی سەروەریمان بۆ كەرتی تایبەت دابین كرد، بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكان لە پڕۆژە بەرهەمدارەكان لە وڵاتدا.
    راشیگەیاند:  سندوقی گەشەپێدانی عێراق وەك بیرۆكەیەكی نوێ كاردەكات بۆ ئەوەی دەوڵەت لە ئامێز بگرێت و كەرتی تایبەت بەهێز بكات، و وتیشی:  یاسای وەبەرهێنان لە عێراق باشترینە لەسەر ئاستی ناوچكە، بەو پێیەی وەبەرهێنەر دەتوانێت بە ئازادی قازانج و سەرمایە بگوازێتەوە.
    تەئكیدیشیكردەوە:  هەلی وەبەرهێنان لە عێراق زۆرترینە لە نێو وڵاتانی ناوچەكەدا، عێراقیش لە ڕیزی سەرنجڕاكێشترین وڵاتەكانە بۆ وەبەرهێنان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، و وتیشی:  سەرنجمان داوە خواستێك لەنێو كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان هەیە بۆ فراوانكردنی وەبەرهێنان لە عێراق و كردنەوەی پڕۆژەی نوێ.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:  پێویستمان بە كەرتی بانكی عێراقی و بیانی هەیە كە توانای هەڵمژینی ئەو كارانە و داپۆشینی چالاكییەكانی وەبەرهێنانی هەبێت، و وتیشی: عێراق پێویستی بە كۆمپانیاكانی بیمە هەیە، و ئەم كەرتە دەبێت داهێنان بەرز بكاتەوە و بیمەی دیجیتاڵی فراوانتر بكات و شیكاری مەترسییەكان بكات.
    رونیشیكردەوە:  كاردەكەین بۆ گواستنەوەی ئەزموون و زانیاری بۆ كادیرانی عێراق و بەرزكردنەوەی تواناكانیان لە شێوازەكانی وەبەرهێنانی جیهانیدا، و وتیشی:  كۆڕبەندی وەبەرهێنانی عێراق لە مانگی نیسانی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، وە بانگهێشتتان دەكەین سەردانی عێراق بكەن و لە نزیكەوە ئاوڕێك لە دەرفەتە بەردەستەكان بدەنەوە.