یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان كەرتی تایبەت و گشتی و كۆمپانیاكانی بەریتانیا لە بوارە جیاجیاكاندا واژۆدەكرێت

سیاسی
  • أمس, 21:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،  واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە لەندەنی پایتەخت لە نێوان كەرتی گشتی و تایبەتی عێراق و كۆمپانیاكانی بەریتانیا لە بوارە جیاجیاكان ڕاگەیاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، مەراسیمێك بۆ واژۆكردنی ژمارەیەك یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان كەرتی گشتی و تایبەتی عێراق و ژمارەیەك كۆمپانیا و دامەزراوەی بەریتانیا، لە كۆمەڵێك بواردا، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و وەزیری نەوت بەڕێوەچوو.
    رونیشیكردەوە: یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن/فەرمانگەی ئاوی گشتی و كۆمپانیای ڕاوێژكاری IHS واژۆ كرا، لە بواری دابینكردنی توێژینەوەی تاقیكاری بۆ ڕێككەوتنی گشتگیری ئاو، و هەروەها یاداشتنامەیەكی دیكە لە نێوان بانكی بازرگانی عێراق (TBI) و بانكی ستاندارد چارتەرد واژۆ كرا.
    هەر بە گوێرەی بەیاننامە،  مەراسیمەكە شایەتحاڵی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بوو لە نێوان گروپی رەزا و كۆمپانیای جەیمس كوبیتی بەریتانی سەبارەت بە ئاوی بەسرە.
    ئاشكراشیكرد: گرێبەستێكی دابینكردنی ئامۆنیا لەگەڵ كۆمپانیای كیبیتی بەریتانی سەبارەت بە دامەزراندنی پڕۆژەی یوریای ڕەش بۆ كەرتی تایبەتی عێراق ئەنجامدرا.
    هەروەها یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای جاگوار لاند ڕۆڤەر واژۆ كرا بۆ كردنەوەی لقێكی كۆمپانیاكە لە پارێزگای بەسرە، هەروەها واژۆكردنی یاداشتێكی دیكەی لێكتێگەیشتن سەبارەت بە پاككردنەوەی ئاوی بەسرە.
    راشیگەیاند: كۆمپانیای نوور هیلالی عێراقی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای ئیڤۆنۆ بۆلی بەریتانی واژۆكرد، سەبارەت بە دامەزراندنی كارگەی كلۆر و سۆدە.
    هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، كۆمپانیای وەبەرهێنەری نەجاحی عێراقی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای ئینۆڤۆ بول سەبارەت بە دابینكردنی كلۆر و سۆدە واژۆكرد.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە بواری هاریكاری زانستیدا، یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە لایەنی پەروەردەیی لە نێوان كۆلێژی مەئمون زانكۆ و زانكۆی soas  بۆ خوێندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست واژۆ كرا، بۆ ئاڵوگۆڕی ئەركەكان و هاوكاری هاوبەش،  بەمەش دەبێتە یەكەم زانكۆی ئەهلی عێراقی كە یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی ئابووری و ئەكادیمی لەگەڵ زانكۆیەكی بەناوبانگی بەریتانیا واژۆ بكات.