بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕایگەیاند: كۆمپانیای UGT توێژینەوەیەكی گونجاوی بەخشیوە بە حكومەت بۆ گەیاندنی وزەی خۆر بۆ ماڵان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە لەندەن، پێشوازی لە نوێنەرانی كۆمپانیای (UGT) كرد، كە تایبەتە بە وزەی نوێبووەوە و پاك.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە گرنگترین پڕۆژەكانی كۆمپانیاكە كرا كە لە زیاتر لە سی وڵاتی جیهان دابەشكراون، هەروەها ئاسۆی هاوكاری لەگەڵ عێراق لە بواری تایبەتمەندیدا بە تایبەت كە حكوومەت گرنگی بە پرسی وەبەرهێنان دەدات بە وزەی نوێبووەوەو پاك، لە چوارچێوەی بەرنامەكانیدا بۆ پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا.
رونیشیكردەوە: كۆمپانیاكە توێژینەوەیەكی پێشكەش بە حكومەت كردووە بۆ گەیاندنی وزەی خۆر بۆ ماڵان، ئەمە جگە لە كارەكانی ئێستای لە بەرهەمهێنانی پانێڵی خۆر بە هاوكاری كۆمپانیای گشتی دیالەی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان.