بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە گرنگی سوودوەرگرتن لە شارەزایی بەریتانیا لە پیشەسازییە سەربازییەكان، و زیادكردنی هەماهەنگی سەبارەت بە پێشهاتەكانی ناوچەكە كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە لەندەنی پایتەخت، پێشوازی لە وەزیری بەرگری بەریتانیا جۆن هیلی كرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكارییەكان لە بوارە سەربازییەكان و ئاڵوگۆڕی شارەزایی كرا، ڕێككەوتن لەسەر جێبەجێكردنی راگەیاندنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بواری بەرگری و پێكهێنانی تیمێكی دوولایەن بۆ دیاریكردنی بنەماكانی ئەو ڕێككەوتنەی كە دەبێتە بنەمای كێشانی نەخشەی هاوكاری هاوبەش.
بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: لە گرنگی سودوەرگرتن لە شارەزایی بەریتانیا لە پیشەسازییە سەربازییەكان، و زیادكردنی هەماهەنگی سەبارەت بە پێشهاتەكانی ناوچەكە، و تەئكیدیكردەوە: لە پێویستی پەسەندكردنی گفتوگۆ لەنێوان لایەنە جیاوازەكان بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری.
بەپێی بەیاننامەكە، لای خۆیەوە وەزیری بەرگری بەریتانیا جەختیكردەوە: لە پابەندبوونی وڵاتەكەی بە پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنی عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا، و وتیشی: عێراق ئەمڕۆ شایەتحاڵی قۆناغێكی نوێیە كە توانای خۆی سەلماندووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەكان، و خۆڕاگری و سەقامگیرییەكەی لە بەرامبەر ئەو گۆڕانكاریانەی كە ناوچەكە پێیدا تێپەڕیوە.