دارایی پەرلەمان: گومرگ و باج دەتوانن رۆڵیان هەبێت لە بنیاتنانی بودجەدا

سیاسی
  • اليوم, 20:01
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند: گومرگ و باج دەتوانن ڕۆڵیان هەبێت لە بنیاتنانی بودجەدا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لیژنەكە بە سەرۆكایەتی ئەندازیار عەتوان عەتوانی بەردەوامە لە زنجیرە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی حكومی پەیوەندیدار بە مەلەفی دارایی، و ئەمەش پەیوەندی بە خشتەی بودجەی گشتی ساڵی 2025ەوە هەیە، هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بارەگاكەی لەناو بینای ئەنجومەنی نوێنەران، میوانداری بەڕێوەبەرە گشتییەكانی دەستەی گومرگ و باجی كرد بۆ گفتوگۆكردن و پشكنینی كۆمەڵێك فایلی گرنگ.
    ئاماژەی بەوەشكرد: عەتوانی كۆبوونەوەكەی بە قسەكردن لەسەر گرنگی زۆرترین داهاتی نا نەوتی دەستپێكرد، لەڕێگەی ئۆتۆماتیكیكردن و كۆنتڕۆڵكردنی دەروازە نافەرمییەكان و پێداچوونەوە بە لێخۆشبوونەكان، و وتیشی: ئەمەش بە تاكە ڕێگە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئەو داهاتانە زۆرتر بێت، ئەگەرنا ماڵی گشتی بەردەوام دەبێت لە بەفیڕۆدان.
    عەتوانی لەمیانی كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە: داهاتەكانی دەستەی گومرگ و باج هاوتا نییە لەگەڵ جوڵەی بازرگانی و هاوردە، و وتیشی: دەبێت لێخۆشبوونی گومرگی بگاتە گەڕانەوەی دارایی و گەشەپێدان، بە پێچەوانەوە دەرگایەكن بۆ گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانەكەمان.
    ئاشكراشیكرد: كاتی ئەوە هاتووە گومرگ و باج ڕۆڵی سەرەكی خۆیان لە داڕشتنی سیاسەتی داراییدا بگێڕن، وتیشی: داهاتی گومرگی و باج هاوتا نییە لەگەڵ جوڵەی بازرگانی و هاوردەكردن و پرسیاری ئەوەشی كرد، ئایا مەعقولە داهاتی گومرگی و باجەكانمان ساڵانە بگاتە نزیكەی 6 ترلیۆن دینار لەكاتێكدا قەبارەی هاوردەكردن ساڵانە 60 ملیار دۆلار تێدەپەڕێت؟.