وەزیری دەرەوە و هاوتا بەریتانییەكەی پەیوەندی دووقۆڵییەكان و پێشهاتەكانی سوریا تاوتوێی دەكەن

سیاسی
  • اليوم, 18:37
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، لەگەڵ هاوتا بەریتانییەكەی دەیڤید لامی، پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پێشهاتەكانی دۆخی سوریایان تاوتوێ كرد.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەیڤید لامی، كۆبووەوە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاكان كرا،و هاوكات جەخت لە گرنگی هاریكاری هاوبەش بۆ پاڵپشتیكردنی بەرژەوەندیی هاوبەش كرایەوە. هەروەها هەردوولا باسیان لە پێشهاتەكانی دۆخی سوریا كرد، و تەئكیدیانكردەوە: لەسەر پێویستی هاوكاریی نێوان هەردوولا و چڕكردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی كە بەشداربن لە بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیری بۆ گەلی سوریا.
    هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، هەردوولا هیوای خۆیان بۆ بەردەوامی دیالۆگ و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان دەربڕی.