سەرۆك وەزیران پێشوازی لە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای شێڵ ئۆیل كرد

سیاسی
  • اليوم, 18:30
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەلەندەنی پایتەخت، پێشوازیكرد لە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای شێڵ ئۆیل وائل سوان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە لەندەنی پایتەخت، پێشوازیی لە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای شێڵ ئۆیل وائل سوان كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر هاوكارییەكانی نێوان عێراق و كۆمپانیاكە كرا كە یەكێكە لە كۆمپانیا گرنگەكانی نەوت و غاز و پترۆكیمیایی لە جیهاندا، بەتایبەتی كە حكومەت هەلی وەبەرهێنانی زۆری لەو كەرتانەدا ڕاگەیاندووە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە ڕایگەیاند: ئامادەكاری هەیە بۆ زیادكردنی وەبەرهێنان لە عێراق بەتایبەتی لە بواری غازی پەیوەندیدار، جگە لە وەبەرهێنان لە كەرتی غازی ئازاد، بۆ ئەمەش حكومەت خولێكی مۆڵەتپێدانی دەستپێكردووە بۆ وەبەرهێنان لە چەند ناوچەیەكی عێراق.