بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران موعین كازمی، تەئكیدیكردەوە: كە هەمواركردنەوەی تەمەنی خانەنشینی داواكاریی ڕێژەیەكی زۆر لە فەرمانبەرانە و شایستەیەكی سروشتییە و پشتیوانی پەرلەمانی هەیە.
كازمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ڕاگەیاند: هەمواركردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ، وەك ئەوەی پێشتر بەر لە هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی ئێستا كاری پێكرابوو، داواكاری ڕێژەیەكی زۆری فەرمانبەرانە و شایستەیەكی سروشتییە، هەروەها پێمان وایە فەرمانبەرێك لە تەمەنی 60 ساڵیدا توانای بەخشینی هەیە، هاوسۆزی لەناو ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەم بابەتە و خواستی هەمواركردنەوەی یاساكە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێش ئەوە پێویستە بۆچوونی حكومەت سەبارەت بە بارگرانییە داراییەكان وەربگیرێت لە ئەگەری هەمواركردنەوەی یاساكە و گەڕانەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ، بۆیە دەبێت بۆ ئەو پرسە لەگەڵ حكومەت هەماهەنگی هەبێت.
وتیشی : ئەم بابەتە تەنیا لای ئەنجومەنی نوێنەران نییە ، بەڵكو حكومەت مافی ئەوەی هەیە ناڕەزایی دەرببڕێت بەرامبەر ئەو یاسایەی كە بارگرانی دارایی هەیە، ئێمەش لە بەرامبەردا ئەم پێشنیازەمان پێشكەش كرد و پشتگیری لە پەسەندكردنی دەكەین.