سەرۆك وەزیران: هاوكاری ئەمنی لە چوارچێوەی دیدگای رێككەوتنی عێراق و بەریتانیا ڕێگایەكی روونی دەبێت

سیاسی
  • اليوم, 18:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە هاوكاری و هەماهەنگی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات لە چوارچێوەی دیدگای ڕێككەوتنی عێراق و بەریتانیا لەسەر ڕێگایەكی ڕوون دەبێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە لەندەنی پایتەخت لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئیڤێت كوپەر، كۆبووەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا، میكانیزمەكانی هاوكاری هاوبەش لە بوارە ئەمنییەكان و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و پاڵپشتی لە توانای هێزە ئەمنییەكان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێكخراو، و هاوكاری هەواڵگری و زانیاریی تاوتوێ كران، لە ژێر ڕۆشنایی سەردانەكەی ئیڤێت كوپەر بۆ بەغداد لە ساڵی ڕابردوودا كە لەسەری ڕێككەوتوون.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، سودانی ئاماژەی بەوەكرد: هاوكاری ئەمنی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لە چوارچێوەی دیدگای ڕێككەوتنی عێراق و بەریتانیا لەسەر ڕێگایەكی ڕوون دەبێت، هەروەها بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە گرنگە جیاوازەكان بۆ هەردوولا.