وەزیری دەرەوە بۆ بەرپرسێكی بەریتانی تەئكید لە گرنگی چارەسەری جموجۆڵی چەتەكانی داعش دەكاتەوە

سیاسی
  • اليوم, 17:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، بۆ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا جۆناسان پاول، جەختی لە پێویستی چاودێریكردنی جموجۆڵی چەتەكانی تیرۆریستانی داعش كردەوە.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن لەگەڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا جۆناسان پاول، كۆبووەوە.
    ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك بابەتی پەیوەندیدار بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و شانشینی یەكگرتوو تاوتوێ كران، ئەمە جگە لە دۆخی ئەمنی گشتیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشهاتەكانی پەیوەست بە سوریا و كاریگەرییەكانی لەسەر وڵاتانی دراوسێ.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، وەزیری دەرەوە جەختی لەسەر پێویستی چاودێریكردنی جموجۆڵی چەتەكانی داعش كردووە و ئاماژەی بە گرنگی چارەسەركردنی بارودۆخی گرتووخانەكانی ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات و مەترسی هەڵهاتنی ئەندامانی داعش لەو بەندیخانانە كردووە.