نەینەوا - INA - محەمەد حەداد
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، رایگەیاند: عێراق دۆخێكی گۆڕانكاری و بوژانەوەی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت لەسەر سیاسی و ئەمنی و ئابووری و كۆمەڵایەتی.
سەید حەكیم لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە پارێزگای نەینەوا، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پارێزگای نەینەوا لە دۆخێكی باشتردایە و بە خێرایی هەنگاو دەنێت، و ئاسایش و سەقامگیری لەم پارێزگایەدا نموونەیە بۆ هەموو خەڵكی موسڵ، و وتیشی: خەڵكی نەینەوا نوێنەرایەتی چیرۆكێكی سەركەوتنی كۆڵنەدان و خۆڕاگری و ئیرادە بۆ ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكەیان و پێكەوە ژیان لەنێوان خۆیاندا دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەبێت چارەسەرێك بۆ ئاوارەكان بدۆزینەوە، و وتیشی: جێگەی شەرمەزارییە كە لە ساڵی 2025دا، لە ژێر ڕۆشنایی بوژانەوەی دەوڵەتی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانی و پارێزگاكانییەوە، شاهیدی ئاوارەیەكی عێراقیین لەسەر خاكی خۆیان، پێویستە ئەم كێشانە چارەسەر بكەین بۆ ئەوەی خەڵك بتوانن بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان و هەموو هۆكارەكانی گەڕانەوەیان بۆ دابین بكەین.
ئاشكراشیكرد: زیادەڕەوی و كەم سەیركردنی هەندێك تەحەددا نەكرێت، بەڵكو بە شێوەیەكی بابەتیانە سەیری بكەین، و بە حیكمەت و میانڕەوی و رێكخستنی ڕیزەكانی ناوخۆمان چارەسەری ئەم بابەتانە بكەین، و وتیشی: عێراق دۆخێكی گۆڕانكاری و بوژانەوەی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت لەسەر سیاسی و ئەمنی و ئابووری و كۆمەڵایەتی.