تۆمەتبارێك بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لە بەغداد دەستگیردەكرێت 

ئەمنی
  • اليوم, 17:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی داواكراوی دەسەڵاتی دادوەری بەپێی بڕگەكانی مادەی 4ی تیرۆر و دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت لە بەغداد ڕاگەیاند.
    فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: هێزێك لە بارەگا و فەوجی كۆماندۆی فیرقەی پێنجەمی پۆلیسی فیدراڵی، بە پاڵپشتی دەزگا و ئاژانسە  ئەمنی و هەواڵگرییەكان، ئۆپەراسیۆنی ئەمنی پێشوەختەی بەرچاویان ئەنجامدا لە چوارچێوەی هەوڵەكاندا بە ئامانجی بەدواداچوونی ئەو كەسانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون و قەتیسكردنی چەك تەنها لە دەستی دەوڵەت لە ناوچەی (باویە)، هێزەكە توانی تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیر بكات بەپێی بڕگەكانی مادەی (4تیرۆر) كە (تفەنگێكی كڵاشینكۆف)ی پێبووە، هەروەها هێزەكە توانی دەستبگرێت (4 تفەنگی كڵاشینكۆف، دەمانچەیەكی كۆڵۆمبی، جبەی مەخزەن) دا.
    رونیشیكردەوە: ئەو چەكانە بەشێوەیەكی ئاسایی لەلایەن ئەو هێزەی كە ئەركەكەی ئەنجامداوە دەستیان بەسەردا گیراوە و تۆمەتبارەكەش بەشێوەیەكی ئاسایی ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراوە بۆ ئەوەی ڕێكاری یاسایی بەرامبەری بگرێتەبەر.