بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی سیاسی و میدیایی كەریم بەدر راگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرەخۆشی لە كۆچی دوایی كەسایەتیی سیاسی و میدیایی كەریم بەدر كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆچكردوو بە هەڵوێستە نیشتمانییەكانی و روبەروبوونەوەی دیكتاتۆرییەت و كارەكانی بۆ چەسپاندنی ئەزمونی دیموكراسی لە عێراق لە دوای ساڵی 2003 ناسرابوو.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، سودانی رێنمایی دەركردووە، تەرمی ناوبراو بگوازرێتەوە بۆ عێراق تا لەخاك و زێدی خۆیدا بەخاك بسپێردرێت، كە دڵسۆز بوو بۆ خاك بۆ گەلەكەی.