بەغداد - INA - ئەمنە سەلامی
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دارایی مەزهەر محەمەد ساڵح، تەئكیدیكردەوە: ڕێڕەوی ئابووری عێراق بۆ ساڵانی داهاتوو بە ئاراستەیەكی دروستی گەشەپێدان دەڕوات، و وتیشی: گەشەی ئابووری لە ساڵی 2024 هاندەرێكە بۆ فراوانكردنی چالاكییە ئابوورییەكان لە عێراق .
ساڵح لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لە بواری ئابووریدا بنەمایەك هەیە بە ناوی خێراكەری ئابووری، واتە گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی نانەوتی كە لە ساڵی 2024 گەیشتە 6%، بە شێوەیەكی ئەرێنی ڕەنگدانەوەی دەبێت لە بەهێزی وەبەرهێنانی نیشتمانی لە ساڵی 2025دا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئابووری عێراق لە ساڵی 2025دا شاهیدی هەنگاوێكی بەرزی وەبەرهێنان دەبێت بەهۆی فاكتەری خێراكەری ئابووری لە بواری وەبەرهێناندا، ئەمە جگە لە كاریگەرییە ئەرێنییە بەرزەكانی گەشەسەندنی داهاتی نیشتمانی كە لە ساڵی 2024دا هەیە.
رونیشیكردەوە: بازرگانان و وەبەرهێنەران لەژێر كاریگەری دەرئەنجامی بیرۆكەی بنەڕەتی پشت خێراكەری ئابووریدان، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات كە هەر زیادبوونێكی خواست لەسەر كاڵا و خزمەتگوزارییەكان كە لە ئەنجامی گەشەی داهاتی نیشتمانی لە ساڵی 2024دا بێتە ئاراوە، دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی وەبەرهێنان لە سەرمایەی وەك ئامێر و كار لە ساڵی 2025.
ئاشكراشیكرد: رێبازی ئابووری عێراق بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش و ئەرێنی بۆ ساڵانی داهاتوو بە ئاراستەیەكی دروستی گەشەپێدان دەڕوات، ئەمەش لە سایەی هاوكاریی كەرتی تایبەت و گشتی پێكەوە.