بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی بەناو "بەرپرسی گەرەنتی دارایی و بەرگدرووی جلوبەرگی سەربازی" بۆ چەتەكانی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتیدا، بە هەوڵێكی هەواڵگریی بەرچاو، و بە بەدواداچوونی مەیدانی و تەكنیكی لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری دروست لە هۆبەی هەواڵگری فیرقەی هەشتەم، كارمەندانی هەواڵگری سەربازی توانیان بەپێی بڕگەكانی مادەی (4/تیرۆر) لە قەزای حەویجە لە پارێزگای كەركوك، ژنە تیرۆریستێكی داعش دەستگیربكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو تیرۆریستە وەك بەناو (بەرپرسی گەرەنتی دارایی لە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش) كاریكردووە، كە ئەو گەرەنتیانە دەگوازێتەوە و دابەشی دەكات بەسەر خێزانەكانی سەر بە ڕێكخراوەكە لە قەزای حەویجە، هەروەها وەك بەرگدروو بۆ جلوبەرگ و كەرەستەی سەربازیی داعش كاریكردووە، ئاشكراشیكرد: بەپێی یاسا رادەستی لایەنی داواكار كراوە.