فەیاز بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و ئامادەكارییە سەربازییەكان دەگاتە كەرتی جەزیرەی نەینەوا 

ئەمنی
  • اليوم, 12:37
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، گەیشتە كەرتی جەزیرەی نەینەوا، بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و ئامادەكارییە سەربازییەكان.
    دەستەی حەشد لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، گەیشتە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرەی نەینەوا لە حەشدی شەعبی، بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و ئامادەكارییە سەربازییەكان لەناو كەرتەكانی لیوای 44.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لەگەڵ گەیشتنی فەیاز كۆبوونەوەیەكی ئەمنی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان خزەیر مەتروحی، و فەرماندەی لیوای 44 حەمید یاسیری ئەنجامدا، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی ئەمنی و هەواڵگری و قەڵای سەربازی بە هاوكاری لەگەڵ باقی هێزە ئەمنییەكان لە چوارچێوەی ناوچە بەرپرسیارێتییەكان.