بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم سەبارەت بە بەرنامەیەك بۆ هەڵسەنگاندنی ئەگەری دووبارە گەشەپێدانی تەواوەتی كێڵگەی كەركوك و كێڵگەكانی دراوسێی ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە لەندەن واژۆ كرا بۆ هەڵسەنگاندنی ئەگەری گەشەپێدانی تەواوەتی چوار كێڵگەی كەركوك بۆ جێبەجێكردن، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی سەواد، و بە ناوی لایەنی عێراقییەوە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نەوتی باكور عامر خەلیل ئەحمەد واژۆ كرا و هاوكات لەسەر ناوی كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم لەلایەن بەڕێوەبەری لقی عێراق زەید یاسیری واژۆ كرا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانجی یاداشتەكە كاركردنە لەسەر ڕەوانەكردنی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی چوار كێڵگەی كۆمپانیای نەوتی باكور لە كەركوك بۆ بریتش پترۆلیۆم، بەمەبەستی زیادكردنی بەرهەمهێنان و گەیشتن بە باشترین ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئامانجدار لە نەوت و غاز.