نوێنەری عێراق: گروپی 77 و چین داواكانیان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی كۆنفرانسی كەشوهەوا COP29 نوێ دەكەنەوە

سیاسی
  • اليوم, 10:10
  • +A -A

    بەغداد -INA 
    نوێنەری عێراق لە نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك عەباس كازم عوبەید، دووپاتیكردەوە: كە گروپی 77 و چین بانگەوازی خۆیان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی كۆنفرانسی كەشوهەوای COP29 نوێ دەكەنەوە.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك عەباس كازم عوبەید، بە پلەی سەرۆكی گروپی 77 و چین، لە میانی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە ئەولەویەتەكانی خولی سەرۆكی ئەنجوومەن بۆ ساڵی 2025، بەیاننامەی گروپەكەی پێشكەش كرد. 
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، عوبەید جەختی لەو ئاستەنگە ئاڵۆزە جیهانییە كردەوە كە ڕووبەڕووی جیهان دەبێتەوە، لەوانە ململانێكان و گۆڕانی كەشوهەوا و هەژاری و زیادبوونی قەرزەكان، و وتیشی: گرووپەكە بانگەوازی خۆی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی كۆنفرانسی كەشوهەوای COP29 نوێكردەوە، و بۆ ئەنجامدانی چاكسازی گشتگیر لە سیستەمی دارایی جیهانی، بە گرنگیدان لەسەر پێداویستییەكانی وڵاتانی تازەپێگەیشتو.
    تەئكیدیشیكردەوە: لە  گرنگی نەهێشتنی هەژاری و برسێتی و پردكردن لە دابەشبوونی دیجیتاڵی و وەبەرهێنان لەو دەرفەتانەی لە ساڵی 2025دا هەیە بۆ خێراكردنی پێشكەوتن بەرەو گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕێگەی كۆنفرانس و كۆڕبەندە نێودەوڵەتییە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكان