بەغداد - INA
سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، جەختی لە پێویستی بەهێزكردنی هاوكارییەكانی نێوان عێراق و نەتەوەیەكگرتووەكان لە روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكان كردەوە.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، لە پەراوێزی سەردانەكەی بۆ نیویۆرك لەگەڵ سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس كۆبوەوەو تیایدا ئەمینداری گشتی پێشوازی لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی گروپی 77 و چین لەلایەن عێراقەوە كرد و پیرۆزبایی لە وەزیر كرد.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، گۆتێرێس جەختی، لە گرنگی گروپەكە وەك هاوبەشێكی ستراتیژی لە پاڵپشتیكردنی كارنامەی لوتكەی داهاتوو كردەوەو هەروەها ستایشی ڕۆڵی لە پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام و تواناسازی وڵاتانی تازەپێگەیشتو كرد بۆ بەدەستهێنانی پێشكەوتن لە بوارە جیاوازەكاندا.
تەئكیدیشیكردەوە: لە پێویستی بەرزكردنەوەی هاریكاری نێوان عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەكان و بەرزكردنەوەی پێگەی عێراق لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی.
لای خۆیەوە فوئاد حسێن، سوپاسی خۆی بۆ ئەمینداری گشتی دەربڕی بۆ هاوكارییە بنیاتنەرەكانی لەگەڵ عێراق، هەروەها ستایشی هەوڵەكانی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق (یونامی) و دەستكەوتەكانی لە ماوەی ڕابردوودا كرد.