كەشناسی: سبەی لە پارێزگایەك خاڵی بەستن تۆماردەكرێت

ناوخۆ
  • اليوم, 10:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكاریی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ رۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و هاوكات پێشبینی دەكات دابەزینی پلەكانی گەرما بگاتە خاڵی بەستن لە یەكێك لە پارێزگاكان.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سبەی پێنجشەممە، كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هەروەها لە بەیانیاندا تەم دروستدەبێت و وردە وردە نامێنێت. پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور نزیك دەبن لە یەك، و لە ناوچەی باشوور كەمێك بەرز دەبێتەوە، مەودای بینین (6-8) كم، و لە تەم (2-4) كم دەبێت.
    راشیگەیاند: پلەی گەرمای نزم بۆ سبەینێ لە سلێمانی 0، دهۆك و بەسرە و كەربەلای پیرۆز 8، دیالە 3، بەغدا 6، ئەنبار 4، سەڵاحەدین و كەركوك 5، هاوكات پلەی گەرمای بەرز لە دهۆك 15، ئەنبار 18، بەغدا و دیالە 19، كەربەلای پیرۆز و نەجەف 20، زیقار و موسەننا و بەسرە 22.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ڕۆژی هەینی كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، و تەم لە بەیانیاندا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت. پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن، مەودای بینین (6-8) كم دەبێت، لە تەمیشدا (2-4) كم.
    رونیشیكردەوە: كەش و هەوای ڕۆژی شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها تەم لە بەیانیاندا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت، پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن، هەروەها مەودای بینین (6-8) كم دەبێت، و لە تەمیشدا (2-4) كم.
    راشیگەیاند: ڕۆژی یەكشەممە كەشوهەوا ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.