سەرۆک وەزیران و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ریتانیا ڕێککەوتنی مێژوویی هاوبەشی و هاوکاری واژۆ دەکەن

سیاسی
  • أمس, 23:21
  • +A -A

    ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وەزیرانی بەریتانیا کیر ستارمەر"ڕێککەوتنێکی مێژویی" هاوبەشی و هاوکارییان واژۆکرد، کە ڕێککەوتنێکی فراوانە سەبارەت بە هاوکاری بازرگانی، ئابوری و ستراتیژی و به‌هاكه‌ی 12.3 ملیار پاوەنده‌.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتو کیر ستارمەر میوانداری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری عێراق محەمەد شیاع سودانی کرد، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بەریتانیا لە 14 تا 16 ی کانوونی دووەمی 2025".


    هه‌ر له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ستارمەر پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سودانی کرد بەبۆنەی ئەو سەقامگیری و گەشەسەندنەی کە عێراق بە سەرکردایەتی سودانی بەدەستی هێناوە".


    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌"هەردوو سەرۆک وەزیران جەختیان کردەوە لەسەر پابەندبوونیان بە پشتیوانیکردن لە دیدگای عێراقێکی ئاوەدان و خاوەن سەروەری، لە ڕێگەی هاوبەشییەکی نوێوە کە تیشک دەخاتە سەر بازرگانی و وەبەرهێنان و قوڵکردنەوەی پەیوەندییە پەروەردەیی و کەلتوورییەکان، جگە لە چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی ئاسایش و کۆچ و گۆڕانی کەشوهەوا".

    به‌ گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "ئەم سەردانە پابەندبوونی عێراق و شانشینی یەکگرتوو دووپاتدەکاتەوە بۆ کارکردن بەیەکەوە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ناوچەکە و جیهان، و جەخت دەکاتەوە لەسەر پابەندبوونی هاوبەش بە گەشەکردنی پەیوەندییە ستراتیژییە دووقۆڵییەکان".

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌"هەردوو سەرۆک وەزیران رێککەوتنێکی هاوبەشی و هاوکاری مێژووییان واژۆ کرد، کە رێککەوتنێکی فراوانە لە بواری بازرگانی و ئابووری و ستراتیژی، و لەسەر پاکێجێکی بازرگانی بە بڕی (12.3) ملیار پاوەند ڕێککەوتن کە بە زنجیرەیەک رێککەوتن لەچوارچێوەی گەرەنتی هەناردەکردن پاڵپشتی دەکرێت، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییە گەشەسەندووەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا، هەروەها رێککەوتن لەسەر پەرەپێدان و بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان بەریتانیا و عێراق لە بوارە فراوانەکاندا لەوانە:


    *بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێنان*

    هەردوو سەرۆک وەزیران سودانی و ستارمەر تاوتوێی ئامانجێکی هاوبەشیان کرد بۆ زیادکردنی خۆشگوزەرانی و پابەندبوونیان بە فراوانکردنی بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان عێراق و بەریتانیا و ڕێککەوتن لەسەر سوود وەرگرتن لە شارەزایی کەرتی تایبەت لە شانشینی یەکگرتوو لە بواری ژێرخانی گرنگی ئاو و وزە و پەیوەندییەکان و ژێرخانی بەرگری، و دەستەبەرکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە داهاتوودا، لە کەرتەکانی وزەی پاک و دەرمانسازییە لۆجستیکییەکان و خزمەتگوزارییە داراییەکان، ئەمەش لەڕێگەی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ دارایی کردنی هەناردەکردەکانی بەریتانیا (UKEF) پاڵپشتی دەکرێت بەمەبەستی پێشخستنی وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت و دارایی کردنی لە عێراق، هەردوو سەرۆک وەزیران پێشوازییان لەو ڕێککەوتننامەیە کرد کە بەم دواییانە ڕاگەیەندرا لەنێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیای بریتیش پترۆک بۆ وەبەرهێنانی درێژخایەن لە عێراق.


    هەردوو سەرۆک وەزیران پاکێجی بازرگانی و هەناردەکردنیان بە بڕی (12.3) ملیار پاوەند ڕاگەیاند، کە 10 ئەوەندەی کۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان شانشینی یەکگرتوو و عێراق لە ساڵی ڕابردوودا زیاترە، و ئەم پرۆژانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت کە شانشینی یەکگرتوو  لە عێراق بەڕێوەی دەبات:


    ● لابردنی مین: کۆمپانیاکانی بەریتانیا ڕاسپێردران بۆ لابردنی کێڵگە کۆنەکانی مین لە سەرانسەری عێراقدا بە گرێبەستێک بە بڕی 330 ملیۆن پاوەند.

    ● نۆژەنکردنەوەی بنکەی ئاسمانی قەیارەی عێراق: شارەزایانی کەرتی تایبەتی بەریتانیا بنکەی ئاسمانی قەیارەی عێراق بە بڕی 500 ملیۆن پاوەند نۆژەن دەکەنەوە، بەمەش ڕووپۆشی بەرگری ئاسمانی بۆ عێراق دابین دەکرێت.

    ● پڕۆژەی ئاوی گشتگیر: هاوپەیمانی کۆمپانیاکانی بەریتانا سەرکردایەتی پڕۆژەیەکی گەورەی ژێرخانی ئاو دەکات کە بەهای تا 5.3 ملیار پاوەند لە هەناردەکانی بەریتانیا، ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی کوالێتی ئاو و ئاودێری زەوییە کشتوکاڵییەکان و دابینکردنی ئاوی پاک لە باشوور و ڕۆژئاوای عێراق و باشترکردنی بارودۆخی ژیانی ملیۆنەها عێراقی.

    ● پرۆژەی ئاوی بەسرە: کۆمپانیایەکی بەریتانی ڕاسپێردرا بۆ دامەزراندنی ژێرخانێکی فراوان بۆ وێستگەکانی پاککردنەوە و چارەسەرکردنی ئاو، بەمەش ئاو بۆ سێ ملیۆن عێراقی لە پارێزگای بەسرە دابین دەکرێت، بەهای ئەم پڕۆژەیە دەگاتە 3.3 ملیار پاوەند لە هەناردەکانی بەریتانیا.

    ●بەیەکەوە بەستنەوەی تۆڕی کارەبای عێراق و سعودیە: سیستەمەکانی گواستنەوەی کارەبای بەریتانیا تۆڕی عێراق و سعودیە بەیەکەوە دەبەستنەوە، کە بەهاکەی لانی کەم (1.2) ملیار پاوەند دەبێت.

    ●بەهێزکردنی تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق: جەنیڕال ئەلکتریک ڤیرنۆڤا بەبڕی (82) ملیۆن پاوەند وێستگەی کارەبای لاوەکی هاوردە و دادەمەزرێنێت بۆ باشترکردنی تۆڕی کارەبای عێراق.

    ● تۆڕی 5G: کۆمپانیایی ڤۆدافۆن ڕاسپێردرا بۆ دیزاین کردنی تۆڕی نوێی 5G کە حکومەت پلانی بۆ داناوە لەو پڕۆژەیەی کە (410) ملیۆن پاوەند دەبێت بۆ ماوەی 20 ساڵ.

    ● پرۆژەی هێڵی ئاسنینی عێراق: کۆمپانیایەکی بەریتانی دەست دەکات بە پڕۆژەی دروستکردنی هێڵی ئاسنینی نوێ لەعیراق بەبڕی (82) ملیۆن پاوەند

    ● قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئاوی حلە: گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی کرا بۆ چارەسەرکردنی ئاوەڕۆ و چارەسەرکردنی ئەو ئاوەی کە خزمەتی سێ ملیۆن عێراقی دەکات بە بەهای (260) ملیۆن پاوەند.

    ● پڕۆژەی ئاوەڕۆی بەغداد: گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی کرا بۆ دابینکردنی چارەسەری بەڕێوەبردنی ئاو و چارەسەرکردنی ئاوەڕۆ بۆ ئەمیندارییەتی بەغداد بە بڕی (655) ملیۆن پاوەند.

    ● دابینکردنی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی بەریتانی: 62 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی بەریتانی هەناردە دەکرێن بۆ عێراق بە ئاسانکاری لەلایەن (UKEF) بە بەهای (27.5) ملیۆن پاوەند.

    ● دابینکردنی ئامێری پەیوەندی بێ تەل: کۆمپانیاکانی بەریتانیا بە بەهای (98) ملیۆن پاوەند تەکنەلۆژیای پەیوەندی هەناردە دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستی پێویست بۆ خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی لەناکاو و ڕووداوەکان بەشێوەیەکی کارا تر لە سەرانسەری عێراقدا.

    ● تەکنەلۆژیای سنوور: کۆمپانیاکانی بەریتانیا بە بەهای (66.5) ملیۆن پاوەند کەلوپەل دابین دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ ئەوەی دەروازەکان و خاڵەکانی پشکنین و فڕۆکەخانەکانی عێراق سەلامەتتر بن.


    شانشینی یەکگرتوو پشتگیری لە کۆماری عێراق دەکات بۆ ئەنجامدانی چاکسازی درێژخایەن کە پێویستە بۆ پەرەپێدانی ئابووریەکەی، هەروەها شانشینی یەکگرتوو شارەزایی دارایی جیهانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ پاڵپشتیکردنی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، کە یەکەم سندوقی وەبەرهێنانی ستراتیژییە لە عێراق و لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سودانییەوە دامەزرا و توانای پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابوری کۆمەڵایەتی عێراقی هەیە و دەروازەیەک بۆ جیهان دابین دەکات بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی تایبەت.


     *بەرگری و ئاسایش* 


    هەردوو سەرۆک وەزیران سودانی و ستارمەر جەختیان کردەوە لەسە پەیوەندییە ئەمنییە مێژوییە بەهێزەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئاماژەیان بەوەدا کە ساڵی 2025 زیاتر لە دە ساڵ بەسەر دەستپێکردنی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق تێدەپەڕێت، هەروەها تاوتوێی ئەو سەرکەوتنە مێژووییانەیان کرد کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاوپەیمانان بەدەستیان هێناوە لە شکستپێهێنانی مەیدانی داعش لە عێراق و ڕێزیان لەو قوربانیدانە گرت کە هێزەکانی عێراق و بەریتانیا و هێزەکانی دیکە بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە داویانە.

    لەم بارەیەوە هەردوو سەرۆک وەزیران بەیاننامەیەکی هاوبەشیان واژۆ کرد سەبارەت بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی بەرگری و ئاسایش کە بناغە بۆ سەردەمێکی نوێ لە هاوکاری ئەمنی دادەنێت و ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ رێککەوتنێکی نوێ کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانی هەردوو وڵات دەبێت، بەشێوەیەک کە هاوکاری ئەمنی داهاتوو قووڵتر بکاتەوە لە ڕێگەی دابینکردنی ئاڵوگۆڕی پەروەردەی سەربازی لەنێوان بەریتانیا و عێراقەوە، و پشتیوانی ڕاوێژکاری بەریتانیا لە بواری پەرەپێدانی تواناکان و چاکسازی دامەزراوەیی و پەرەپێدانی هاوبەشی پیشەسازی بەرگری، ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکە جەخت لەسەر ئامانجە هاوبەشەکان دەکاتەوە، لەوانەش بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرەوپێشبردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی، و عێراقێکی بەهێز و ئاوەدان، هەردوو سەرۆک وەزیران سودانی و ستارمەر پێکەوە گرنگی ستانداردەکانی سەلامەتی و ئاسایشی فڕۆکەوانیان دەربڕی.

    کۆچکردن و تاوانە ڕێکخراوەکانی کۆچکردن* 

     هەردوو سەرۆک وەزیران سودانی و ستارمەر پابەند دەبن بە بەهێزکردنی هاوکارییە گرنگەکان لە بواری کۆچکردندا لە نێوان عێراق و بەریتانیا، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی ئەم هاوبەشییە ستراتیژییە دوولایەنە لە بەرەنگاربوونەوەی کۆچکردنی نایاسایی لە ڕێگەی چارەسەری بنەڕەتییەوە، هەروەها ئەو کارە گرنگەی کە حکومەتی عێراق سەرپەرشتی دەکات بۆ دابینکردنی پاڵپشتی بۆ دووبارە تێکەڵبوونەوەی گەڕاوەکان بە کۆمەڵگا.

    هەردوو سەرۆک وەزیران رێککەوتن لەسەر بنەماکانی گەڕانەوە لە رێگەی پابەندبوونێکی هاوبەشەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەوانەی مافی نیشتەجێبوونیان نییە بە زووترین کات بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان، و هەنگاوە کردارییەکانی داهاتوویان تاوتوێ کرد سەبارەت بەچۆنێتی ئەنجامدانی ئەو کارە لەسەر بنەمای سەردانەکەی ئەم دواییەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، کە ڕێکەوتن کرا سەبارەت بە چۆنیەتی بەهێزکردنی ئاسایشی سنوور و هاوکاری سەپاندنی یاسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی باندەکانی تاوانی ڕێکخراو بۆ قاچاخچێتی مرۆڤ. 

    هەروەها هاوڕابوون لەسەر زیادبوونی سروشتی جیهانی تاوانی کۆچکردنی ڕێکخراو، کە جەخت لەسەر پێویستی ڕێگریکردن لە باندەکانی قاچاخچێتی بە مرۆڤ دەکاتەوە بۆ ئەوەی چیتر  ژیانی کەس نەخرێتە مەترسییەوە، هەروەها بەهێزکردنی ئاسایشی سنووری وڵاتەکانمان بەشێکی گرنگی ئەم هەوڵەیە و شارەزایی کەرتی تایبەت لە شانشینی یەکگرتوو ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەم هەوڵەدا،  و دابینکردنی کەرەستەی پەیوەندی پۆلیس و تەکنەلۆژیای سنوور و بەرنامەی ڕاهێنانی گشتگیر بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیاند، بۆ دڵنیابوون لەوەی عێراق نوێترین تەکنەلۆژیا و توانای وەڵامدانەوەی فریاگوزاری هەبێت بۆ پشتیوانیکردن لە ئامانجە هاوبەشەکەمان کە بریتییە لە بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان، لە هەمان کاتدا یارمەتیدەر دەبێت لە گەشەکردنی بەریتانیا.


     *ڕۆشنبیری و پەروەردە* 

    هەردوو سەرۆک وەزیران سودانی و ستارمەر ئاماژەیان بە گرنگی ئاڵوگۆڕی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری کرد لە بنیاتنانی دەرفەتی هاوبەش و متمانە و لێکتێگەیشتنی هاوبەش، و دانیان بە پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان گەلانی هەردوو وڵاتدا نا، و هەردوولا مێژووی دەستکەوتە زانستییەکانی عێراقیان تاوتوێکرد و سەرۆک وەزیران ستارمەر بە گەرمی پێشوازی لە وەبەرهێنانی عێراق کرد لە سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتیدا، هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سودانی پرۆگرامێکی سکۆلەرشیپی ڕاگەیاند کە زیاتر لە 2000 خوێندکاری عێراقی دەتوانن لە شانشینی یەکگرتوو، و ئاماژەی بە ئەگەری هاوکاری کرد لە بواری خوێندن و پەروەردەدا و توێژینەوەی باڵا لە نێوان زانکۆکان و ئەکادیمییەکانی شانشینی یەکگرتوو و عێراق، لە ڕێگەی واژۆکردنی ژمارەیەک ڕێککەوتنی ئاست بەرزەوە لەگەڵ زانکۆکانی شانشینی یەکگرتوو، و گرنگی فێربوونی زمانی ئینگلیزی و بڕوانامەکانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانیان لە شانشینی یەکگرتوو تاوتوێ کرد، کە دەرفەتی ئاڵوگۆڕی زیاتری پەروەردەیی و ڕۆشنبیری دەڕەخسێنێت، و دانیان بە کارەکانی دامەزراوە بەریتانی و عێراقییەکاندا نا کە کاردەکەن بۆ فراوانکردنی گەیشتن.


     *ژنان و ئاشتی و ئاسایش* 

     هەردوو سەرۆک وەزیران، سودانی و ستارمەر، خۆیان پابەندبوون بە قووڵکردنەوەی هاوکارییەکان لەسەر کارنامەی ژنان و ئاشتی و ئاسایش، هەروەها سەرۆک وەزیران ستارمەر پێشوازی لە پلانەکانی عێراق کرد بۆ دەستپێکردنی پلانی کاری نیشتمانی سێیەم و تۆڕێکی ئاشتیخوازانی عێراقی لە ئازاری 2025 و هەردوو سەرۆک وەزیران هاوڕا بوون لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی ئەو ڕێکخراوانەی کە ژنان بەڕێوەی دەبن و ڕێکخراوەکانی مافی ژنان و دانیان نا بە پێویستی پشتیوانی بەردەوام و دەستەبەرکردنی دادپەروەری و لێپرسینەوە بۆ هەموو ڕزگاربووان لە توندوتیژی سێکسی کە لەلایەن چەتە تیرۆریستییەکانی داعشەوە ئەنجامدراون، بە دایکان و منداڵەکانیانەوە کە بەهۆی توندوتیژی سێکسیەوە لەدایک بوون، و بەردەوامی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان و کچان، و ڕێککەوتن لەسەر گرنگی تەواوکردنی خوێندن لەلایەن کچانەوە و بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە، بۆ ئەوەی سوودی بۆ هەموو کۆمەڵگا بێت.


     *کەش و هەوا و ژینگە*

    هەردوو سەرۆک وەزیران سوودانی و ستارمەر جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی کارکردن بەیەکەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەش و هەوا و ژینگە و پێشوازییان لە پابەندبوونی حکومەتی عێراق کرد بۆ کۆتایهێنان بە سووتاندنی غازی هاوەڵ تا ساڵی 2028، وەک بەشێک لە گواستنەوەی بەرەو سیستەمێکی وزەی پاکتر و دەرهێنانی غازی وشک کە کاریگەری ژینگەیی و ئابووری نەرێنی هەیە، و پابەندبوونی شانشینی یەکگرتوو بە گواستنەوە بۆ وزەی پاک تا ساڵی 2030، هەردوولا یاداشتنامەیەکی هاوکارییان لە بواری گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگە و گواستنەوەی وزە و ئابووری کاربۆن واژۆ کرد، کە هاوکاری لەسەر کۆمەڵێک بابەتی فراوان قووڵتر دەکاتەوە، بەتایبەتی کەش و هەوا و ژینگە، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی هاوبەشی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی عێراق بۆ کۆتایهێنان بە سوتاندنی غاز.


     *هاوکاری وەرزشی*

     هەردوو سەرۆک وەزیران جەختیان کردروە لە گرنگی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی وەرزشی، بەشێوەک کە سوودی هاوبەشی بۆ هەردوو وڵات هەبێت، و جەختیان لەسەر پەیوەندی و پەرەپێدانی هاوکاری لە کاروباری وەرزشیدا کردەوە، هەروەها هانی فیدراسیۆنە وەرزشییەکانیان دا بۆ هەماهەنگی چالاکییەکانیان و پتەوکردنی ئاڵوگۆڕ و هاوکارییەکان، لەوانەش زانستی وەرزشی و پزیشکی وەرزشی هەردوو سەرۆک وەزیران خواستی خۆیان دەربڕی بۆ ئاڵوگۆڕ کردنی سەردانەکانی نێوان تیپە وەرزشییەکانی هەردوو وڵات.