بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق دووپاتی کردەوە کە سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجومهنی وەزیران بۆ بەریتانیا دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەو شێوەیەی کە هەبوون، ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق کار بۆ ئەوە دەکات شانشینی یەکگرتوو ببێتە هاوپەیمانێکی ستراتیژی پاڵپشتیکار.
عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند: "سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجومهنی وەزیران بۆ بەریتانیا مێژووییە، بەهۆی بەهای ئەوەی لێیەوە دەرچووە"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "سەردانەکە پەیوەندییەکانی عێراق و بەریتانیا دەگەڕێنێتەوە بۆ باشترین كاتی".
له راگهیندراوهكهدا ئاماژەی بەوەشكرا، "سەردانەکە كۆمهڵێكی تەواوی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ بەریتانیا لەخۆگرتبوو"، ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەت کاردەکات بۆ ئەوەی بەریتانیا ببێتە هاوپەیمانێکی ستراتیژی کە پشتیوانی عێراق بکات".
به گوێرهی راگهیندراوهكه ، "سەردانەکە نزیکەی ١٣ کۆبوونەوەی ئابووری و ٨ کۆبوونەوەی سیاسی و ٥ کۆبوونەوەی راگهیاندن لەگەڵ بی بی سی و فاینانشیاڵ تایمز و دەزگاکانی دیکەی میدیایی لەخۆدەگرێت"، ههروهها "مەلەفی ئابووری لە پێگهی سهرهكی سەردانەكه دەبێت".
ئهمڕۆ سێشهممه ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لهگهڵ سهرۆك وەزیرانی بەریتانیا کیر ستارمەر"ڕێککەوتنێکی مێژویی" هاوبەشی و هاوکارییان واژۆکرد، کە ڕێککەوتنێکی فراوانە سەبارەت بە هاوکاری بازرگانی، ئابوری و ستراتیژی و بههاكهی 12.3 ملیار پاوەنده.