بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک کۆمار لەتیف جەمال رەشید سەرۆک جەختیشیکردەوە لە گرنگی بەهێزکردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریکردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لهسهر جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە: تێیدا هاتووە “
سەرۆک کۆمار لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ موسەنا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم بە ئامادەبوونی ئەندامانی فراکسیۆنی پەرلەمانی هاوپەیامنیەکە کۆبووەوە" .
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه لە کۆبوونەوەکەدا کە "باس لە بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی کرا، هەروەها باسی چۆنیەتی بەهێزکردنی کۆدەنگی سیاسی نێوان لایەنە جیاوازەکان کرا، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە چەسپاندنی سەقامگیری و پێشخستنی چاکسازی بۆ هێنانەدی ویستی هاووڵاتیان".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە سەقامگیری عێراق لەسەر ئاستی ئەمنی کە کۆڵەکەیەکی گرنگە بۆ گەشەپێدان لە ئاستی ئابووری و کۆمەڵایەتی، ئاماژەیکرد بە پێویستی ئەوەی کە هێزە سیاسییەکان سەرنجیان هەبێت لەسەر یەکخستنی دیدگاکان لە نێوان خۆیاندا و هەروەها تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لە گەیشتن بە چارەسەری لۆژیکی و کۆتایی هێنان بە زۆرێک لەو مەسەلانەی کە ڕووبەڕووی عێراق بوونەتەوە".
ههر به گوێرهی راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه "سەرۆک کۆمار داوایکرد پەیوەندی و متمانەی بەهێز لە نێوان فراکسیۆنە سیاسیەکان دروست ببێت و لێکتێگەیشتنە نیشتمانییەکانی نێوان لایەنە جیاجیاکان زیاتر بەرەوپێشبچێت لەڕێگەی گفتوگۆیەکی جددی و بەرهەمدار کە بەشدارە لە هێنانەدی سەقامگیری سیاسی"،ههروهها جەختیشیکردەوە لە "گرنگی بەهێزکردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریکردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ بەدواداچوون لەسەر جێبەجێکردنی سیاسەت و بەرنامەکانی حکومەت و باشترکردنی کاری دامەزراوەکانی حکومەت و دڵنیابوون لە پابەندبوون بە یاساکانی ئێستا".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه "سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم پێزانینی خۆی بۆ پێشنیارەکانی سەرۆک کۆمار دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە هاریکاری زیاتری لایەنە سیاسییەکان هەیە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و باشترکردنی خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتیان".
ههر به گوێرهی راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه موسەنا سامەڕائی جەختییشیکردەوە "لە سەر گرنگی چەسپاندنی پرەنسیپە نیشتیمانیەکان بۆ بەردەوام بوون لە بنیاتنانەوە و پێشکەوتن بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان بکات و گەشەسەندن لە هەموبوارەکان لە وڵاتدا بەدیبێت".