له‌ یارییه‌كی به‌هێز یانه‌ی نه‌فتی میسان و یانه‌ی شورته‌ یه‌كسان بوون

وەرزش
  • أمس, 20:02
  • +A -A

    به‌غدا –INA

    ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌ردوو یانه‌ی نه‌فتی میسان و یانه‌ی شورته‌ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌ و له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 14 خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی (2024-2025) یارییه‌كه‌ی به یه‌كسانی 3-3 ته‌واو بوو سێ كارتی سووریشی به‌خۆیه‌وه‌ بینی .

    له‌ گێمی یه‌كه‌مدا یانه‌ی نه‌فتی میسان توانی له‌ رێگای یاریزان ساجد جه‌باره‌وه‌ گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات ، له‌هه‌مان گێم یانه‌ی شورته‌ توانی له‌ رێگای یاریزان سجاد جاسم توانی گۆڵی یه‌كسانی تۆمار بكات .

    له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ یانه‌ی شورته‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌رگۆڵی یانه‌ی نه‌فتی میسان درێژه‌ پێدا به‌ڵام بێ سوود بوو، هه‌روه‌ها نه‌فتی میسانیش به‌رده‌وام بوو له‌ هێرشی پێچه‌وانه‌ تا له‌ ده‌قه‌ی 57  له‌ رێگای یاریزان دیمی داوده‌وه‌ به‌ گۆڵی دووه‌می تۆمار بكات و هه‌ر زۆری پێنه‌چوو یانه‌ی شورته‌ توانی له‌رێگای یاریزانی موهه‌ند عه‌لی (میمی) له‌ده‌قه‌ی 66 گۆڵی یه‌كسانبوون بۆ یانه‌ی شورته‌ تۆماربكات ، یه‌مه‌یش بوو به‌هاندانێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی شورته‌ هێرشی زیاتر به‌رێت بۆ سه‌ر گۆڵی نه‌فتی میسان تا له‌ ده‌قه‌ی83 یاریزانی سوری مه‌حمود مه‌واس تۆانی گۆڵی سێهه‌م بۆ یانه‌ی قیساره‌ تۆمار بكات و له‌كاتی زیادكراو یانه‌ی نه‌فتی میسان توانی له‌ رێگای یاریزان عه‌لا سه‌عد و له‌ ده‌قه‌ی 99 گۆڵی سێهه‌م و یه‌كسان بوون بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات.

    به‌م ئه‌نجامه‌ یانه‌ی شورته‌ هه‌ر له‌ رێزبه‌ندی دووه‌م مایه‌وه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی 27 خاڵ و یانه‌ی نه‌فتی میسانیش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 22 خاڵ له‌ ریزبه‌ندی حه‌ته‌مه‌.