بەغدا –INA
ئهمڕۆ سێشهممه ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لهگهڵ سهرۆك وەزیرانی بەریتانیا کیر ستارمەر"ڕێککەوتنێکی مێژویی" هاوبەشی و هاوکارییان واژۆکرد، کە ڕێککەوتنێکی فراوانە سەبارەت بە هاوکاری بازرگانی، ئابوری و ستراتیژی و بههاكهی 12.3 ملیار پاوەنده.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کیر ستارمەر لە کۆشکی حکومەتی بەریتانیا لە لەندەن کۆدەبێتەوە".