لەنێوان بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی میسر كۆتا وێنەی خانمە هونەرمەندی كۆچكردوی میسری "شادیە" بۆتە جێگەی باس و ئەم وێنەیە لە كۆتا جاری نەخۆشیەكەی و پێش ئەوەی كۆچی دوایی بكات گیراوە. ئەم وێنەیە بۆتە جێگەی باسی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە میسر دوای ئەوەی ئەم خانمە ماوەی 30 ساڵ لە كاری هونەری دوور كەوتۆتەوە و لەو ماوەیەدا هیچ وێنەیەكی نوێی بڵاونەكراوەتەوە. لەگەڵ ئەوەی ئەم خانمە بڕیاری وازهێنانی لە كاری هونەری هێناوە و بڕیاری ئەوەشیداوە كە حیجاب بپۆشێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە كۆتا وێنەیدا بێ حیجاب دەردەكەوێت. زۆرێك لە هەوادارانی بە بڵاوكردنەوەی ئەم وێنەیە توڕەی خۆیان دەربڕیوە لە كانێكدا وێنەكە لە ژێر ناوی كۆتا وێنەی شادیە پێش مردنی بڵاوكراوەتەوە، ئەم خانمە سێ شەممەی ڕابردوو لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد