بەغدا –INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دووپاتیکردەوە، عێراق بەردەوامە لە پلانەکانی بۆ فراوانکردنی کەرتی وزە و وەبەرهێنانی ئەو غازەی پەیوەستە بە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە خۆراکدانی وێستگەکانی کارەبادا، بۆ بەدەستهێنانی پڕكردنهوهی تەواو و سوودمەندبوون لە هەموو ئەو غازە بەرهەم هێنراوە و بە تەواوی سووتانی خۆی بوەستێنێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە شاندێکی کۆمپانیای ستیلار ئینێرجی، بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە پیتەر گیبسۆن لە پەراوێزی سەردانە فەرمیەکەیدا بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا".
بهگوێرهی راگهیندراوهكه لە میانەی دیدارەکەدا" بەڕێوەپێشجوونی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەی کە کۆمپانیاکە لەعیراق ئەنجامیداوە و کارەکانی لەگەڵ وەزارەتی کارەبادا لەچوارچێوەی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای یەکگرتوو خرانەڕوو"، هەروەها ئاماژهیش بۆ ئهوه كرا كه " میکانیزمەکانی دابینکردنی غاز بۆ کارپێکردنیان، جگە لە خستنەڕووی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای ستێلار ئینێرجی ئەنجام دەدرێت لەبواری بەرهەمهێنان و دابەشکردندا".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، "کە عێراق بەردەوامە لە پلانەکانی بۆ فراوانکردنی کەرتی وزە و وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەوێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزە، بەمەبەستی بەدەستهێنانی خۆبژێوی تەواو و سودوەرگرتن لە هەموو ئەو غازەی بەرهەمدەهێنرێت و ڕاگرتنی سووتاندنی بەتەواوی".
بهگوێرهی راگهیندراوهكه لە لای خۆیەوە گیبسۆن جەختی لەسەر "کارەکانی کۆمپانیاکە کردەوە لەپڕۆژەکانی ئێستادا بەگوێرەی خشتەی کاتەکانیان و ئامادەیی کۆمپانیاکەی نیشاندا بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ عێراق لەچوارچێوەی پسپۆڕییە دیارەکانی لەبواری ساردکردنەوەی وێستگەکانی تۆرباین و پڕۆژەکانی دیکەی پەیوەست بەبەرهەمهێنانی وزەی کارەبا".