سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستتان پیرۆزبایی لە کاکەییەکانی کوردستان و عێراق ده‌كات

ناوخۆ
  • أمس, 17:29
  • +A -A

    هه‌ولێر –INA

    ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قه‌ولتاس، پیرۆزبایی لە کاکەییەکانی کوردستان و عێراق و هەر شوێنێکی جیهان دەکات و دووپات دەکاتەوە وەک هەمیشە پارێزەری  مافەکانیان بن، هه‌روه‌ها وتیشی: هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كانى، به‌ وڵاتى پێكه‌وه‌ژيان و لێبوردەيى و يه‌كترقبووڵكردن ده‌مێنێته‌وه‌.

    له‌ راگه‌یندراوێكدا كه‌ ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس، پیرۆزبایی لە کاکەییەکانی کوردستان و جیهان و هەر شوێنێکی جیهان کردووە و ئەمە دەقەکەیەتی:"

    به‌گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌، جه‌ژنى قه‌ولتاس له‌ ته‌واوى خوشك و برايانى كاكه‌يى له‌ كوردستان و عێراق و له‌ هه‌ر شوێنێكى جيهان بن، پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم هه‌موو ساڵێك به‌ خێر و خۆشى و كامه‌رانى بگه‌ڕێته‌وه‌ و جه‌ژنێكى ئارام و ئاسووده‌ به‌ سه‌ر به‌رن.

    هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ خوشك و برايانى كاكه‌يى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ وه‌ك هه‌ميشه‌ پارێزه‌رى مافه‌كانيان ده‌بين و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كانى، به‌ وڵاتى پێكه‌وه‌ژيان و لێبوردەيى و يه‌كترقبووڵكردن ده‌مێنێته‌وه"‌.