سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و‌ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی تاوتوێی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکەیان کرد

سیاسی
  • أمس, 17:14
  • +A -A

    هه‌ولێر –INA

    ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە و تاوتوێی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکەیان بە گشتی کرد.

    به‌پێی راگه‌یندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌"ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە".

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ "لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی ئەمنیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا".