سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر ئیرادەی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەریتانیا لە بوارە جیاجیاکاندا دەکاتەوە

سیاسی
  • أمس, 16:29
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ڕۆژی سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئیرادەی عێراقی بۆ چەسپاندنی پەیوەندییە بنیاتنەرەکانی دوو قۆڵی لە بوارە جیاجیاکاندا دووپاتکردەوە، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی هاوبەش و بەردەوامی گەلانی عێراق و بەریتانیا بەرز بکاتەوە.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی بەکینگهام لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەگەڵ شای شانشینی یەکگرتوو شا چارلزی سێیەم کۆبووەوە".

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی "هاوکاری دووقۆڵیی نێوان عێراق و بەریتانیا و چۆنیەتی دامەزراندنی هاوبەشییەکی بەرهەمهێنەر لەبوارە جۆراوجۆرەکانی ئابووری و گەشەپێداندا کرا"، هەروەها تاوتوێی " لە هاوکاری کرا لەبواری بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی هاوکاری کەلتووری".

    هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ "سودانی پێزانینی خۆی بۆ ئەو بانگهێشتە فەرمییە دەربڕی کە بۆ سەردانکردنی بەریتانیا پێی گەیشت"، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر "سووربوونی عێراق کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەش و بەردەوامەکانی هەردوو گەلی عێراق و بەریتانیا بەهێز بکات".

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ لە شا چارلزی سێیەم بەخێرهاتنی سودانی کرد و ئاماژەی" بە قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا کرد، و ئەو گرنگییە بەرچاوەی کە حکومەتەکانی هەردوو وڵات دەیدەن بە پەرەپێدانی بەرژەوەندی و لێکتێگەیشتنە هاوبەشەکان لە ئاستە جیاجیاکاندا".