راگه‌یاندنی حکومی: پێکهێنانی دوو لیژنەی راگه‌یاندن و تەکنیکی بۆ ڕۆژی نیشتمانی قورئانی پیرۆز

ناوخۆ
  • أمس, 15:16
  • +A -A

    بەغدا - INA

    لێژنەی ڕۆژی نیشتمانی قورئانی پیرۆز ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو ئاهەنگە دەستپێکردووە کە دەکەوێتە ٢٧ی مانگی ئێستای ڕەجەب، لە کاتێکدا دوو لیژنەی راگه‌یاندنیی و تەکنیکی بۆ جێبەجێکردنی چالاکییەکان و سەرپەرشتیکردنی بڵاوکردنەوەکە پێکهێنراون لە لۆگۆی ڕۆژی نیشتمانی، بەپێی ڕێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وەزیران.

    جێگری سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی حکومەت، عەدنان عەرەبی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانی بۆ ڕۆژی نیشتمانی قورئانی پیرۆز لە 27ی ئەم مانگە مانگی ڕەجەب بەڕێوەدەچێت ، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەوقافی شیعە و سوننە، جگە لە بەڕێوەبەرانی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکان و تیمی ڕاگەیاندنی حکومی، بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ ئەم بۆنەیە”.

    عەرەبی ئاماژەی بەوەدا کە "هەر وەزارەتێک بەرپرسیارێتی جێبەجێکردنی ئەو چالاکییانەی پەیوەستن بە ڕۆژی نیشتمانی قورئانی پیرۆز لە ئەستۆ دەگرێت".

    وتیشی: "لیژنەی فەرمانی دیوانی بە سەرۆکایەتی جێگری بەڕێوەبەری دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی ڕه‌زوقی، دوو لیژنەی ئامادەکارییان پێکهێنا، یەکێکیان ڕاگەیاندن و ئەوی دیکەیان تەکنیکی".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "هەردوو لیژنەکە کاردەکەن، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سودانی، بۆ بڵاوکردنەوەی لۆگۆی ڕۆژی نیشتمانی قورئانی پیرۆز"، جەختیشیکردەوە "لیژنەکان لەئێستاوە دەستیان بەکارەکانیان کردووە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەم ڕۆژە."