شارەوانی بەغدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ شارەوانی شیرازی ئێران واژۆ دەکات

ناوخۆ
  • أمس, 14:50
  • +A -A

    بەغدا - INA  - ویسام مه‌لا

    ئەمڕۆ سێشەممە، شارەوانی بەغدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ شارەوانی شیرازی ئێران واژۆ کرد.

    عەمار موسا کازم، سەرۆکی شارەوانی بەغدا دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لە لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ڕایگەیاند: “شارەوانی بەغدا لەماوەی ئەم حکومەتەدا ئاره‌زووی ئه‌نجامدانێكی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان پایتەخت و شارەکان واژۆ بکات کە هاوبەشییان لەگەڵ شارەوانی بەغدا هەیە لە ڕووی لە سروشتی شارەکە”، ئاماژە بەوە دەکات کە “ شارەوانی بەغدا زیاتر لە ساڵ و نیوێکە کاردەکات بۆ واژۆکردنی یاداشتەکەی نێوان شارەوانی بەغدا و شارەوانی شیراز، بەهۆی ئەو بەشە هاوبەشانەی نێوان هەردوو شارەکە، پرسەکە لە گەشتیاری ئایینی، لایەنی ڕۆشنبیری، لایەنی شارەوانی و خزمەتگوزاری، و گرنگیدان بە ناوچە سەوزەکان و پارکەکان و چەندین لایەنی خزمەتگوزاری گرنگ کە بەغدا هەنگاوی گەورەی تێدا ناوە.

    هه‌روه‌ها وتیشی "سەرجەم ئەو یاداشتانەی لێکتێگەیشتن کە پێشتر شارەوانی بەغدا واژۆیان کردبوو، وەک شارەوانی پاریس، شارەوانی ئەستەنبوڵ، شارەوانی تونس، و سەرجەم ئەو یاداشتانەش بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی تەکنیکی و شارەوانییە بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن بۆ خەڵکی پایتەخت لە ژێر حکومەتی خزمەتگوزارییەکان، و ئێمە بەردەوامین لە گواستنەوەی ئەزموونەکان بەهۆی ئەو ئەزموونە ئەرێنییانەی کە ڕەنگدانەوەیان لەسەر واقیعی خزمەتگوزاری و شارەوانی و گەشتیاریی پایتەخت بەغدا هەیە".

    لای خۆیەوە محەممەد حەسەن ئەسەدی، سه‌رۆكی شاره‌وانی شیراز لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: “شاری بەغدا شوێنەواری و مێژووییە، هەروەها بڕگەیەکی هاوبەش هەیە کە بەغدا و شیراز بەیەکەوە دەبەستێتەوە، و دوای ساڵ و نیوێک لە هەوڵەکان، توانیمان یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەین کە سوودی بۆ هەردوو شارەکە هەبێت”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە “ شارەوانی بەغدا ئەزموونی گەورەی هەیە کە دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت، شارەوانی شیرازیش ئەزموونی هەیە کە شارەوانی بەغدا دەتوانێت ئیستغلال بکات ، و بوارەکانی هاوکاریی نێوان هەردوولا زۆرن".