بهداوادچوون -INA
نهواف سهلام ئهمڕۆ سێشهممه له یهكهمین وتاریكدا له دوای دهستبهكاربونی وهك سهرۆك وهزیران، ڕایگهیاند، کاتی دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژوی لوبنان هاتوە، بەڵێنیدا چاکسازی ڕیشەیی دەستپێبکات و دەوڵەتێکی مۆدێرن لەسەر بنەمای دادپەروەری و یاسا بنیات بنێت.
سەلام لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوای خۆیدا بڵاویكردهوه، وتی: پاش ئازارەکانی بەهۆی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان و قەیرانی ئابووری، کاتی ئەوە هاتووە لاپەڕەیەکی نوێی پێشکەوتن و دەرفەتەکان دەست پێبکرێت، بە ئاماژەدان بەوەی کە "گرنگترین تەحەددیاتەکان". ڕووبەڕووی ئەنجامی دەستدرێژی زایۆنیستەکان دەبنەوە و ئاوەدانکردنەوە تەنیا بەڵێن نییە بەڵکو پابەندبوونە." ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە "دەبێت کاری جددی بکرێت بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتی بڕیارنامەی ١٧٠١ و جێبەجێکردنی هەموو بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست".
سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو جەختی لەوە کردەوە، ئاوەدانکردنەوە بەڵێن نییە، بەڵکو پابەندبونە، کاردەکەین بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندە وێرانبوەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ گوندەکانی خۆیان لە باشور و بیقاغ و بەیروت، هاوکات بە دەستهێنانی دادپەروەری بۆ کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەی بەندەرەکە.