زيقار - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی زيقار بە زۆرینەی دەنگ دەنگیدا متمانەیان له پارێزگار مورتهزا ئیبراهیمی وەرگرتەوە.
ئەحمەد سەلیم، وتەبێژی فەرمی ئەنجوومەنی پارێزگای زيقار لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا کە دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردهوه ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پارێزگاری زيقار ئامادەی دانیشتنی لێپرسینەوە بوو، و چەند پرسیارێک لەلایەن لێکۆڵەرانەوە هەبوو، هاوکاریش هەبوو لە لێکۆڵەران و پارێزگار بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکە، و بڕیارێک لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنەوە دەرچوو بۆ پێکهێنان و ئامادەکردنی دانیشتنێکی تایبەت بۆ لابردنی پارێزگار.
وتیشی: "دەنگدان و لێپرسینەوە زۆر دروستە، هیچ کێشەیەکیش نییە، بەڵام دەنگدان بۆ دەرکردن، وەک لیژنەیەکی یاسایی، ئێمە بە نادروست سەیری دەکەین، بەو پێیەی بڕیاربوو دانیشتنەکە لە سەعات 1ی پاشنیوەڕۆ ئەنجام بدرێت ، لە کاتژمێر 10ی پاشنیوەڕۆی ئەنجامدرا و لهسهر كار لابرا و ئەمەش پێشێلکردنی ڕێسا ناوخۆییەکانە".