بەدواداچوون - INA
کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دووپاتیکردەوە کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق زیاتر لە 10 هێندە زیاد دەکات.
ماڵپەڕی حکومەتی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگێڕاوە، ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا میوانداری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر گەڕانەوەی کۆچبەران ئەنجامبدات و ڕێککەوتنی هەناردەکردن ڕابگەیەنێت".
ستارمەر ئاماژەی بەوەشکرد، "پاکێجێکی هەناردەکردنی 12.3 ملیار پاوەند لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕادەگەیەنرێت، کە دە ئەوەندەی قەبارەی بازرگانی نێوان بەریتانیا و عێراقە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو"، ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمە دەرفەتی گەورە بۆ کۆمپانیا بەریتانییەکان دەڕەخسێنێت".
سهرۆك وهزیران بهریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد، "دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ سودانی لەسەر ڕێککەوتنی 'گەڕانەوەی کۆچبەران'"، وتیشی، "پاراستنی سنوورەکان بناغەیەکی گرنگە بۆ پلانی گۆڕانکارییەکانمان، بۆیە دڵخۆشم کە گفتوگۆکان لەسەر گەڕانەوەی تایبەتمەند دەست پێدەکەین به ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات".
ناوبراو ئاماژهیشی بۆ ئهوه كرد كه، "ئەو ڕێککەوتنە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی بازرگانی بازرگانانی مرۆڤ بە ناردنی پەیامێکی ڕوون کە ئەگەر بە شێوەیەکی نایاسایی هاتیتە ئێرە، چاوەڕێی مانەوە مەکە".
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا ڕێککەوتن لەسەر پلانێکی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی باندەکانی قاچاخچێتی، هەردوو وڵات ڕێککەوتن لەسەر هاوکاریکردن لە گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی کە مافی مانەوەیان لە بەریتانیا نییە و پێکەوە کاربکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی بەرەوپێشبردنی باندەکانی قاچاخچێتی و زانیاری هەڵە بە ئامانجی ڕێگریکردن لە کۆچبەران لە ئەنجامدانی ئەو گەشتە مەترسیدارە بۆ بەریتانیا".