بەغدا - INA
موحسین مەندهلاوی ، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لەسەر پێویستی تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانە کردەوە کە ڕێگرن لە جێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگەکان، داوای گرنگی دەرکردنی یاساکانی کرد کە بەشداربن لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەک کە لەگەڵ ناو و مێژووی پایتەخت بگونجێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، " موحسین مەندهلاوی ، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی له پارێزگاری بەغدا، عهبدول موتهلیب عهلاوی ، نوێنەری تەکنیکی، هانی روبهیعی، و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، عەلی زەرگانی و ئەحمەد جەنابی پێشوازیی لێکردووە ، بۆ تاوتوێکردنی دۆسێی خزمەتگوزارییە گرنگەکان، بەدواداچوون بۆ پڕۆژە وەستاوەکان، و ڕێگاکانی پەرەپێدانی ژێرخانی و باشترکردنی واقیعی پایتەخت، بەغدا".
لە میانی دیدارەکەدا، مەندهلاوی جەختی لە "پێویستی لابردنی ئەو ئاستەنگانە کردەوە کە ڕێگرن لە جێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگەکان"، داوای کرد "پێویستی دەرکردنی یاسایەک کە بەشداربێت لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەک کە لەگەڵ ناو و مێژووی پایتەختدا بگونجێت".
دووپاتیشی کردەوە "ئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوام دەبێت لە ڕۆڵی چاودێریی خۆی بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە، هاوکات جەخت لەسەر دابینکردنی سەرچاوە داراییە پێویستەکان بۆیان دەکاتەوە بە شێوەیەک کە ڕاستەوخۆ خزمەتی هاووڵاتیانی بەغدا بکات".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "لە میانەی کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی وردەکاری خزمەتگوزارییەکان و قەرەباڵغی هاتوچۆ لە پایتەخت لە ڕێگەی هەماهەنگی کاریگەر لەنێوان پارێزگا، شارەوانی بەغدا، و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەدیهێنانی کاری یەکگرتوو، هاوکات ئەولەویەتدان بەو پرۆژانەی خزمەت بە پۆلی گەنجان دەکەن بە پەرەپێدانی بەرنامە و پلان کە بەشدارن لە بەهێزکردنیان و جێبەجێکردنی ئاواتەکانیان".